ئومێد خۆشناو: ئەو پاڵاوگانەی پابەند نەبن بە ڕێنماییەکانی ژینگە دادەخرێن
2025-02-15
124 جار خوێنراوەتەوە
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند، ئەو پاڵاوگانەی پابەند نەبن بە ڕێنماییەکانی ژینگە، بە دڵنیاییەوە شوێنەکانیان دادەخرێت و خاوەنەکانیشیان ڕووبەڕووی سزای یاسای دەبنەوە.
پارێزگاری هەولێر دەڵێت: حاڵەتێکی دیکە لە دەورووبەری هەولێر هەبوو ئەویش بەشێکی دیکە لە پیسکردنی ژینگە بوو، خەڵکانێک بۆ بەدەستهێنانی پارە کە تایەی ئۆتۆمبیلیان سووتاندووە، پێنج لەوانە بەرەبەیان و شەو ئەو کارەیان کردووە وەکو گرووپ، دەستگیر کراون و بەڵێننامەشیان پێ پڕکراوەتەوە.
پارێزگار وتیشی: ئەگەر بێت و ئەو چەند کەسە بەردەوام بن، ئەم جارە لێکۆڵینەوە لەگەڵیان قورستر دەبێت و حوکمەکەیان درێژخایەن دەبێت.
ئومێد خۆشناو، ڕاشیگەیاند، یەکێک لە وێستگەکان وێستگەی هەڵمیی خەباتە کە وێستگەیەکی حکوومییە و بەشێک بووە لە پیسبوونی ژینگە، ئێستە لەژێر تەندەردایە.
|