سعوودیە ئاماده‌یی بۆ میوانداریی لووتكه‌ی نێوان ترەمپ و پوتین دەربڕی
2025-02-15
98 جار خوێنراوەتەوە
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سعوودیه ئاماده‌یی وڵاته‌كه‌ی بۆ میوانداریی لووتكه‌ی نێوان سه‌رۆكانی ئه‌مه‌ریكا و ڕووسیا ده‌رده‌بڕێت؛ ده‌شڵێت، له پشتگیریی له به‌دیهێنانی ئاشتیی له نێوان ڕووسیا و ئۆكرانیا ده‌كه‌ن.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سعوودیه له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاماده‌یی سعوودیه‌ی بۆ میوانداریی لووتكه‌ی نێوان دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا و ڤلادیمێر پوتین، سه‌رۆكی ڕووسیا ده‌ربڕی.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سعوودیه هه‌روه‌ها پێشوازی له‌و هه‌وڵانه كرد كه ئامانج لێیان كۆبوونه‌وه‌ی نێوان تره‌مپ و پوتینه. جه‌ختیشی كرده‌وه، سعوودیه پشتگیریی له هه‌ر هه‌وڵێك ده‌كات بۆ به‌دیهێنانی ئاشتییه‌كی به‌رده‌وام له نێوان ڕووسیا و ئۆكرانیا.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سعوودیه هاوكات پابه‌ندبوونی خۆی بۆ هه‌وڵه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بۆ سه‌قامگیریی ناوچه‌كه دووپات كرده‌وه و ئومێدی خواستووه لووتكه‌ی نێوان سه‌رۆكانی ئه‌مه‌ریكا و ڕووسیا هاوكار بێت بۆ گفتوگۆ و لێكتێگه‌یشتن له نێوان هه‌ردوولادا.
پێنجشەممە 13ـی شوباتی 2025، دیمیتری پیسکۆڤ، وتەبێژی کۆشکی کرێملن لە چاوپیکەوتنێکی تەلەڤزیۆنیدا ڕایگەیاند "دوو ڕێڕەو بۆ دانوستانەکانی کۆتاییهێنان بە شه‌ڕ ڕووسیا و ئۆکرانیا هەیە ئەوانیش: گفتوگۆی ڕاستەوخۆی نێوان ڕووسیا و ئەمەریکا لەگەڵ گفتوگۆ لەگەڵ ئۆکرانیا."
پیسکۆڤ باسی لەوەش نەکرد، ئاخۆ گفتوگۆی ڕاستەخۆی لە نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیا دەبێت یان نا، بەڵام گوتی "بە هەر شێوەیەک بێت ئۆکرانیا بەشداریی گفتوگۆکان دەکات."
ڕاشیگەیاند "هیچ ڕێککەوتنێک لەسەر کات و شوێنی دیدارەکەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا، ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی ڕووسیا نەکراوە." گوتیشی: لەوانەیە دیدارەکە دوای چەندین مانگی دیکە بێت.
|