ئاسایش ئەو قاچاخچییەی دەستگیرکرد بووە هۆی خنکانی سێ منداڵی کورد
49 خولەک پێش ئێستا
222 جار خوێنراوەتەوە
ئاسایشی هەولێر ئەو قاچاخچییەی دەستگیر کرد کە بووە هۆی خنکانی سێ منداڵی کورد لە رووباری مەریچ لە وڵاتی تورکیا و دوای کۆکردنەوەی زانیاری و بەدواداچوون، ناسنامەی قاچاخچییەکە بە ناوی (ر. أ. م) ئاشکرا کراوەو لە کاتی گەڕانەوەی بۆ هەرێمی کوردستان و بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر، دەستگیر کرا
دەقی ڕاگەیەندراوی ئاسایشی هەولێر:
دەستگیرکردنی ئەو قاچاخچییەی بووە هۆکاری مردنی سێ منداڵی خێزانێکی شاری سلێمانی
ماوەیەک بەر لە ئێستا، خێزانێکی شاری سلێمانی بە مەبەستی چوونەدەرەوە بۆ دەرەوەی وڵات، لەلایەن قاچاخچییەکەوە لە وڵاتی تورکیا، لە کاتی بەقاچاخبردنیان لە ڕووبارێکی ئەو وڵاتەدا کە بە بەلەمی چۆپ دەگوازرانەوە، بەلەمەکەیان ژێرئاو کەوت؛ ئەمەش بووە هۆکاری گیانلەدەستدانی سێ منداڵ بە ناوەکانی (هەستیار، هەریاد و میلا).
دوای کۆکردنەوەی زانیاری و بەدواداچوون، ناسنامەی قاچاخچییەکە بە ناوی (ر. أ. م) ئاشکرا کرا؛ پاشان لە کاتی گەڕانەوەی بۆ هەرێمی کوردستان و بە بڕیاری بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر، لەلایەن هێزەکانمانەوە دەستگیر کرا.
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر
٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦
|