هەردی سەڵاح بە فەڕمی وازی لە یەکێتیی هێنا

1     کاتژمێر پێش ئێستا  36 جار خوێنراوەتەوە

هەردی سەڵاح پەرلەمانتاری کوردستان لە فراکسیۆنی یەکێتی وازی لە حزبەکەی هێنا و دەڵێت: بەهۆی بێ بەڵێنی بێ هەڵوێستی وازم لە یەکێتیی نیشتمانی کوردستان هێناوە و لەمەودوا وەک پەرلەمانتارێکی سەربەخۆ بەردەوام دەبم.

هەردی سەڵاح ئەمڕۆ سێشەممە لە پەڕەی تایبەتیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک پەیامی وازهێنانی بڵاوکردووەتەوە و نووسیویەتی" رایدەگەیەنم کە لەمڕۆ بە دواوە، هیچ پەیوەندییەکم بە یەكێتی نیشتمانی کوردستانەوە نەماوە و وازم لە یەکێتی هێنا".

هەروەها نووسیویەتی "بەهۆی بێ وەفایی بێ وەعدی بێ هەڵوێستی، باوەڕم نەما..."

هەر لە پەیامەکەیدا، هەردی سەڵاح پەرلەمانتاری سەربەخۆ رایگەیاندووە "لێرەدا، وەکوو پەرلەمانتارێکی سەربەخۆ بەردەوام دەبم و هەر شتێک لە خزمەتی کوردستان وخەڵەکەکەی دا بێت، ئەوە دەکەم".


   ئەمانەش بخوێنەرەوە