لە حەویجە رووفاتی 17 پێشمەرگە لە گۆڕێکی بەکۆمەڵدا دۆزرانەوە
2025-02-13
133 جار خوێنراوەتەوە
تیمی نیشتمانیی گۆڕە بەکۆمەڵەکانی عێراق رایگەیاند، لە حەویجە گۆڕێکی بەکۆمەڵیان دۆزیوەتەوە، کە رووفاتی 17 پێشمەرگەی تێدایە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی فەرمانگەی دادپزیشکی عێراق، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، ئەنجامی پشکنینی گۆڕە بەکۆمەڵەکان و دۆزینەوەی گۆڕێکی بەکۆمەڵی پێشمەرگەی لە حەویجە راگەیاند.
یاسەمین مونزر، بەڕێوەبەری بەشی گۆڕە بەکۆمەڵەکان، رایگەیاند هەڵمەتێکیان دەستپێکرد بۆ کۆکردنەوەی نموونە لە کەسوکاری شەهیدانی پێشمەرگە لە ناوچەی حەویجە، کە لە هەولێر دوو رۆژی خایاند. گوتیشی "هەفتەی داهاتووش هەڵمەتەکە تەواو دەبێت، کە هەموو خێزانەکان لە پارێزگای هەولێر دەگرێتەوە."
سەبارەت بە ژمارەی قوربانییان لە گۆڕەکەی حەویجە، یاسەمین مونزر گوتی "17 رووفاتن"،
جەختیشی کردەوە لەوەی هەڵمەتی دیکە لە داهاتوودا رێکدەخرێن، کاتێک گۆڕی نوێ هەڵدەدرێنەوە، کە رووفاتی شەهیدانی پێشمەرگەیان تێدایە.
|