تره‌مپ ورده‌كاری په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ پوتن ئاشكراده‌كات
2025-02-13
49 جار خوێنراوەتەوە
سه‌رۆكی ئه‌مریكا ورده‌كاری په‌یوه‌ندیه ته‌له‌فۆنیه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ڤلادمیر پوتن سه‌رۆكی روسیا ئاشكراكرد و به‌پێی په‌یوه‌ندیه‌كه‌ی نێوانیشیان، گفتوگۆیان له‌باره‌ی ئۆكرانیا، ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، وزه، زیره‌كی ده‌ستكرد، به‌هێزی دۆلار و چه‌ندین بابه‌تی دیكه كردوه.
دۆناڵد تره‌مپ له‌په‌یامێكدا رایگه‌یاند، له‌په‌یوه‌ندیه ته‌له‌فۆنیه‌كه‌دا له‌گه‌ڵ ڤلادمیر پوتن بیرمان له مێژوی گه‌وره‌ی وڵاته‌كانمان كرده‌وه، ئه‌و ڕاستییه‌ی كه له جه‌نگی جیهانی دوه‌مدا پێكه‌وه به‌و شێوه‌یه سه‌ركه‌وتوانه شه‌ڕمان كرد، باسمان له‌وه‌كرد كه ڕوسیا ده‌یان ملیۆن كه‌سی له‌ده‌ستدا، هه‌روه‌ها ئێمه زۆرمان له‌ده‌ستدا، هه‌ردوكمان باسمان له خاڵه به‌هێزه‌كانی وڵاته‌كانمان كرد، ئه‌و سوده گه‌وره‌یه‌ی كه ڕۆژێك دێت له پێكه‌وه كاركردندا به‌ده‌ستی ده‌هێنین.
باسی له‌وه‌شكردوه، "وه‌ك هه‌ردوكمان ڕێككه‌وتین، ده‌مانه‌وێت ئه‌و مردنانه بوه‌ستێنین كه له شه‌ڕی ڕوسیا و ئۆكرانیادا ڕویانداوه، ڕێككه‌وتین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له نزیكه‌وه كاربكه‌ین، له‌نێویاندا سه‌ردانی وڵاتانی یه‌كتری بكه‌ین، هاوكات ڕێككه‌وتین كه تیمه‌كانمان ده‌ستبه‌جێ ده‌ست به دانوستانه‌كان بكه‌ن، هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك ڤۆڵۆدمیر زلێنسكی ده‌كه‌م بۆ ئه‌وه‌ی له گفتوگۆكه ئاگاداری بكه‌ینه‌وه".
ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو، "داوام له ماركۆ ڕوبیو وه‌زیری ده‌ره‌وه، جۆن ڕاتكلیف به‌ڕێوه‌به‌ری CIA ، مایكل والتز ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی ستیڤ ویتكۆف باڵیۆز و نێرده‌ی تایبه‌ت كردوه كه سه‌ركردایه‌تی دانوستانه‌كان بكه‌ن كه هه‌ست ده‌كه‌م سه‌ركه‌وتو ده‌بن".
دۆناڵد تره‌مپ ده‌شڵێت، "ملیۆنان كه‌س له شه‌ڕێكدا گیانیان له‌ده‌ستداوه كه ئه‌گه‌ر من سه‌رۆك بومایه هه‌رگیز ڕوی نه‌ده‌دا، به‌ڵام ئه‌وه ڕویدا، بۆیه ده‌بێت كۆتایی بێت، نابێت ژیانی زیاتر له‌ده‌ست بدرێت".
تره‌مپ ئه‌وه‌شی راگه‌یاندوه، "سوپاسی سه‌رۆك پوتن ده‌كه‌م بۆ كات و هه‌وڵه‌كانی له‌م په‌یوه‌ندیه ته‌له‌فۆنیه‌دا، هه‌روه‌ها بۆ ئازادكردنی مارك فۆگێل، پیاوێكی نایاب كه من به شێوه‌یه‌كی شه‌خسیی شه‌وی ڕابردو له كۆشكی سپی پێشوازیم لێ‌كرد، بڕواموایه ئه‌م هه‌وڵه ببێته هۆی ئه‌نجامێكی سه‌ركه‌وتو، هیوادارم به‌م زوانه ئه‌وه روبدات".
|