سودانی گه‌یشته چیك؛ ژماره‌یه‌ك یاداشت واژۆ ده‌كرێن
2025-02-13
96 جار خوێنراوەتەوە
محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه به‌سه‌ردانێك گه‌یشته پراگی پایته‌ختی چیك و بڕیاریشه ژماره‌یه‌ك یاداشتی لێكتێگه‌یشتن له‌نێوان هه‌ردو وڵات واژۆبكرێن.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیران، له مه‌راسیمی پێشوازیكردن له محه‌مه‌د شیاع سودانی سرودی نیشتمانی هه‌ردو وڵاتی عێراق و كۆماری چیك لێدرا به ئاماده‌بونی پاسه‌وانی شه‌ره‌ف و پاشانیش هه‌ردولا وێنه‌ی یادگاریان تۆماركرد.
له میانی سه‌ردانه‌كه‌دا سودانی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی چیك گفتوگۆ ده‌كات و پاشانیش له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی كۆماری چیك كۆده‌بێته‌وه، ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌ش بریتی ده‌بێت له واژۆكردنی یاداشتنامه‌ی لێكتێگه‌یشتن له كۆمه‌ڵێك بواردا، هه‌روه‌ها ئه‌نجامدانی زنجیره‌یه‌ك دیدار له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكانی چیك و كۆبونه‌وه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه‌ی عێراقی له كۆماری چیك ئه‌نجامده‌دات.
|