د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر: جارێ كورد به گیانه‌ڵاش بێت ماوه و به‌سه‌ر زیندوه
2025-02-13
111 جار خوێنراوەتەوە
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگاری سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌م هه‌رێمه‌ی ئێمه‌دا زۆربه‌ی لایه‌نه‌كان له دوا هه‌ڵبژاردندا هه‌ر یه‌ك به جۆرێك خۆیان به براوه نمایشكرد و به‌م هه‌مو براوه‌یه‌وه، نه‌ك نه‌یانتوانیوه حكومه‌تێكی نوێ پێكبهێنن، به‌ڵكو له هه‌وڵی ڕوخاندنی ئه‌وه‌شدان كه هه‌یه و ده‌شڵێت، "جارێ كورد به گیانه‌ڵاش بێت ماوه، به‌سه‌ر زیندوه، كاتی میراتبه‌شكردن نییه، كاتی هێزی لۆژیكه".
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر له‌په‌یامێكدا له‌ژێر ناوی (له ته‌خوینه‌وه؛ بۆ هاوخه‌باتیی) بڵاویكردۆته‌وه، "ئه‌م دۆخه ده‌رونییه كۆمه‌ڵایه‌تییه سیاسییه‌ی هه‌مو لایه‌نه سیاسییه‌كان له كوردستاندا؛ سازیانكردوه، ئێسكه په‌یكه‌رو بونیاتی ئینسانی كورد تێكده‌شكێنێت، وزه‌ی جوڵه‌و ئیراده‌ی هه‌ستانه‌وه وخواستی گۆڕانكاریی و گیانی قبوڵكردنی یه‌كتر و پێكه‌وه‌كاركردن و ماكی مانه‌وه و مۆركی ڕه‌سه‌نایه‌تیی و ئیراده‌ی به‌رده‌وامبون و هێزی جه‌سوربون و تینی به‌هێزبون و ئومێدی گه‌شه‌كردن؛ له‌به‌ینده‌بات".
راشیگه‌یاندوه، "ئه‌م دابه‌شبونه ناسروشتییه، ئه‌م په‌رتبونه؛ پرده‌كانی نێوانمان ده‌ڕوخێنێت و دیواری نێوانمان پانتر و به‌رزتر ده‌كات، دوژمن به ماڵمان خۆشده‌كات و خاوه‌نماڵمان سه‌رگه‌ردانده‌كات، سه‌مه‌ره‌و سه‌ودایه‌كی سه‌یره له عێراقی فیدڕاڵ، هه‌مو دۆڕاوه‌كانی هه‌ڵبژاردن، توانیان به‌یه‌كه‌وه حكومه‌تێكی نیمچه سه‌ركه‌وتو پێكبهێنن، له‌م هه‌رێمه‌ی ئێمه‌دا زۆربه‌ی لایه‌نه‌كان له دوا هه‌ڵبژاردندا هه‌ر یه‌ك به جۆر و شێوه و ڕه‌نگ و سه‌نگێك، خۆیان به براوه نمایشكرد، به‌ڵام به‌م هه‌مو براوه‌یه‌وه، نه‌ك نه‌یانتوانیوه حكومه‌تێكی نوێ پێكبهێنن، به‌ڵكو له هه‌وڵی ڕوخاندنی ئه‌وه‌شدان؛ كه هه‌یه".
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر ده‌شڵێت، "وه‌ك زۆر ڕێزی ده‌نگده‌ره‌كانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان و ئه‌نجامه‌كانیان گرتبێت، له ئێستاوه هێرشی هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی نادیاری ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقی فیدڕاڵیان، به توند‌و تیژ‌و زبر‌و زۆریی؛ ده‌ستپێكردوه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، "ده‌خوازم هه‌مو كه‌س و لایه‌ك چاوبكه‌نه‌وه، فو له تروسكایی هیواو خواستی خه‌ڵك و پاراستنی خاك؛ نه‌كه‌ن، زمانیان باش هه‌ڵسوڕێنن و ئاوه‌زیان بخه‌نه‌وه كار‌و دوربڕوانن، گیانێكی نوێ به جه‌سته‌ی شه‌كه‌تی ئه‌م نیشتمانه‌دا بكه‌نه‌وه".
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر ئه‌وه‌شی راگه‌یاندوه، "جارێ كورد به گیانه‌ڵاش بێت ماوه، به‌سه‌ر زیندوه، كاتی میراتبه‌شكردن نییه، كاتی هێزی لۆژیكه، كاتی ده‌ستپێشخه‌ریی و به‌ره‌ویه‌كچونه، كاتی تێپه‌ڕاندنی شكست و كه‌وتنه‌كانه، كاتی ئه‌وه‌یه بۆ یه‌كجار تێبگه‌ین، سه‌ركه‌وتنمان، له به‌یه‌كه‌وه‌بونمادایه، كاتی هاوخه‌باتییه، نه‌ك ته‌خوین".
|