بڕیارێكی حكومه‌تی عێراق بۆ هه‌رزانكردنی نرخی ئینته‌رنێت ئاشكراده‌كرێت
2025-02-13
87 جار خوێنراوەتەوە
كاروان یاروه‌یس ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند، پێویسته كۆمپانیاكانی مۆبایل نرخی ئینته‌رنێت هه‌رزان بكه‌ن، چونكه حكومه‌تی عێراق به‌ڕێژه‌ی 45% نرخی فرۆشتنی ئینته‌رنێتی بۆ هه‌ردوو كۆمپانیای ئاسیاسێڵ و زێن كه‌مكردۆته‌وه.
كاروان یاروه‌یس له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك نوسیویه‌تی، "وه‌زاره‌تی په‌یوه‌ندییكردنی عێراق به‌ڕێژه‌ی 45% نرخی فرۆشتنی ئینته‌رنێتی بۆ كۆمپانیاكانی ئاسیاسێل و زێن كه‌مكردۆته‌وه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، "ئه‌م بڕیاره‌ی وه‌زاره‌تی په‌یوه‌ندیكردن بۆ هه‌رزانكردنی نرخی ئینته‌رنێت بۆ هاوڵاتیان و ره‌خساندنی ده‌رفه‌تی كێبركێیه له‌نێوان كۆمپانیاكان".
ئه‌وه‌شیخستۆته‌ڕو، "ئه‌وه‌ی تێبینی ده‌كرێت تائێستا كۆمپانیای ئاسیاسێل و زێن نرخی فرۆشتنی ئینته‌رنێتیان بۆ هاوڵاتیان كه‌م نه‌كردۆته‌وه".
|