دادگای فیدڕاڵی لەبارەی سێ یاسا گرنگەكەی عێراق بڕیاریدا
2025-02-11
139 جار خوێنراوەتەوە
دادگای فیدراڵی عێراق، كەمێك پێش ئێستا لەبارەی هەر سێ یاسای گەڕاندنەوەی موڵک بۆ خاوەنەکەی، باری هەمواری باری کەسی و لێبوردنی گشتی بڕیاریدا بەوەی راگرتنەکە هەڵبوەشێتەوە و یاساکان جێبەجێ بکرێن
دادگای باڵای فیدراڵی عێراق، كەمێك پێش ئێستا بڕیاریدا كە تانەدان لە یاسای لێبوردنی گشتی، باری کەسی و گەڕاندنەوەی موڵک و ماڵی بۆ خاوەنەکەی ڕەت بکاتەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، بڕیاری داوە بە هەڵوەشاندنەوەی فەرمانی دەوڵەت بۆ ڕاگرتنی جێبەجێکردنی یاساکانی لێبوردنی گشتی، باری کەسی و موڵک و ماڵی بۆ خاوەنەکەی.
دادوەر جاسم عەبود، سەرۆکی دادگای باڵای فیدراڵی لەمیانەی بەڕێوەچونی دانیشتنەكەدا ڕایگەیاند، نابێت هیچ یاسایەک دەربکرێت کە لەگەڵ دەستوری عێراقدا ناكۆك بێت.
دەشڵێت، "بڕیارەكانی دادگا مایەی تانەلێدان نین و پابەندكەرن بۆ تەواوی دەسەڵاتەكانی عێراق".
|