یه‌كێتی و پارتی لە ئاستی زۆر باڵا بۆ پێکهێنانی حکومەت کۆدەبنەوە
2025-02-10
78 جار خوێنراوەتەوە
وته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌فته‌ی داهاتوو كۆبوونه‌وه‌ی باڵای و یه‌كێتی بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت ئه‌نجامده‌درێت و له‌باره‌ی مانگرتوانی سلێمانیشه‌وه ده‌ڵێت، "ناڕازایه‌تی ڕێگه‌ی پێدراوه، به‌ڵام كات و هۆكاره‌كه‌ی جێگای پرسیارن".
مه‌حمود محه‌مه‌د وته‌بێژی پارتی ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه له كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامه‌وانیدا، سه‌باره‌ت به پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێم ڕایگه‌یاند، "لیژنه ته‌كنیكییه‌كانی هه‌ردوولا چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌یان كردووه، زۆربه‌ی ئه‌و بابه‌تانه‌ی كه له‌نێوان هه‌ردولا باس كراون چاره‌سه‌ركراون و یه‌كلاكراونه‌ته‌وه و گه‌یشتونه‌ته بۆچوونی هاوبه‌ش بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت، هاوكات چه‌ند خاڵێكی كه‌م ماون كه پێویستیان به‌وه‌یه له ئاستێكی دیكه‌دا باس بكرێن، ئه‌ویش له چه‌ند ڕۆژی داهاتو یان له هه‌فته‌ی داهاتو كۆبونه‌وه ده‌كرێت و كۆتایی به‌و چه‌ند خاڵه‌ش ده‌هێندرێت".
وته‌بێژی پارتی وتیشی، "ئێمه و یه‌كێتی گه‌یشتوینه‌ته ئه‌و بڕوایه‌ی كه بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی ئاڵنگارییه‌كان و ئه‌و گرفتانه‌ی كه هه‌ن پێویسته له كاتێكی زوودا حكومه‌ت پێكبهێندرێت و بكه‌وێته سه‌ر ڕێچكه‌ی خۆی".
مه‌حمود محه‌مه‌د باسی له‌وه‌شكردوه، "كۆبونه‌وه‌ی ئاستی باڵا كه له ڕۆژانی داهاتوو ده‌كرێت ئومێد ده‌كه‌ین ببێته هۆی یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ئه‌و خاڵانه‌ی كه ماون و به یه‌ك كۆبونه‌وه یه‌كلا بكرێنه‌وه، به‌تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی ڕابردوو مه‌سرور بارزانی و بافڵ تاڵه‌بانی كۆبوونه‌وه، پێمانوایه ئه‌مه ته‌كانێكی زیاتر ده‌داته زوو چاره‌سه‌ركردنی گرفته‌كان".
ده‌شڵێت، "ناتوانین بڵێین كه خاڵی جیاوازمان هه‌یه، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی كه هه‌یه ئه‌وه‌یه كه هه‌ردولامان چۆن بیر له حكومه‌ت و پێكهێنانی كابینه‌ی تازه ده‌كه‌ینه‌وه، ڕای جیاوازمان له‌مباره‌یه‌وه هه‌بوو به‌ڵام سه‌رجه‌میان چاره‌سه‌ر كراون، هه‌روه‌ها تاوه‌كو ئێستاش قسه‌مان له‌سه‌ر دابه‌شكردنی پۆسته‌كان نه‌كردوه چونكه ئه‌مه قۆناغی داهاتوه".
سه‌باره‌ت به مانگرتوانی سلێمانی كه ماوه‌ی زیاتر له 14 رۆژه مانیان گرتوه، وته‌بێژی پارتی رایگه‌یاندوه، "ناڕازایه‌تی ڕێگه‌ی پێدراوه، به‌ڵام كات و هۆكاره‌كه‌ی جێگای پرسیارن، ئه‌وه‌ی مانگرتوان داوای ده‌كه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌مێژه له‌گه‌ڵ به‌غدا هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی ده‌دات".
|