بافڵ تاڵه‌بانی: هه‌ر بڕیارێك له‌به‌رژه‌وه‌ندی چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی ژیانی خه‌ڵك بێت له‌گه‌ڵیداین
2025-02-10
56 جار خوێنراوەتەوە
بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌ر بڕیارێك له‌به‌رژه‌وه‌ندی چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی ژیانی خه‌ڵك و هه‌رێمه‌كه‌مان بێت له‌گه‌ڵیداین به‌ڵام ده‌بێت نیه‌تی جدی هه‌بێت بۆ كاركردنی پێكه‌وه‌یی و هاوبه‌شێتی راسته‌قینه و ده‌شڵێت، "ئه‌ركی هه‌موانه به‌رپرسیارانه له‌گه‌ڵ ئه‌م دۆخه‌دا مامه‌ڵه بكه‌ن و پێكه‌وه هه‌نگاوبنێن بۆ دروستكردنه‌وه‌ی متمانه و پێكهێنانی حكومه‌تێكی خزمه‌تگوزار".
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكی یه‌كێتی، ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی له ده‌باشان پێشوازی له یان برێم، كونسوڵی گشتیی فڕه‌نسا له هه‌رێم كرد و له‌دیدارێكدا دواین گۆڕانكارییه سیاسییه‌كان له‌سه‌ر ئاستی ناوچه‌كه، پێكهێنانی حكومه‌تی هه‌رێم و كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا گفتوگۆیان له‌باره‌وه‌كرا.
بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی له‌باره‌ی رێكخستنه‌وه و یه‌كڕیزی ماڵی كورد و یه‌كگوتاری سیاسی راشكاوانه دوا و وتی، "هه‌ر بڕیارێك له‌به‌رژه‌وه‌ندی چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی ژیانی خه‌ڵك و هه‌رێمه‌كه‌مان بێت له‌گه‌ڵیداین به‌ڵام ده‌بێت نیه‌تی جدی هه‌بێت بۆ كاركردنی پێكه‌وه‌یی و هاوبه‌شێتی راسته‌قینه چونكه هه‌ر هه‌وڵێك له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م ویسته نیشتمانییه به زیان بۆ گه‌له‌كه‌مان ده‌شكێته‌وه".
ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو، "ئه‌ركی هه‌موانه به‌رپرسیارانه له‌گه‌ڵ ئه‌م دۆخه‌دا مامه‌ڵه بكه‌ن و پێكه‌وه هه‌نگاوبنێن بۆ دروستكردنه‌وه‌ی متمانه و پێكهێنانی حكومه‌تێكی خزمه‌تگوزار كه به یه‌كسانی خزمه‌تی هه‌موان بكات و له‌ئاست داواكاری خه‌ڵكیشدابێت".
سه‌باره‌ت به سوریا و رۆژاڤای كوردستان بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی رایگه‌یاند، "جه‌ختده‌كه‌ینه‌وه كه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌داین رێز له ئیراده‌و مافی هه‌مولایه‌ك بگیرێت و كوردیش به‌شێكی گرنگ بێت له سوریای نوێ‌دا چونكه هه‌ر په‌راوێزخستنێك زیان به ئارامی و ئاسایشی وڵاته‌كه و ناوچه‌كه‌ش ده‌گه‌یه‌نێت".
|