وەزیری بەرگری ئەمریکا هۆشدارییەک دەگەیەنێتە سودانی
2025-03-17
72 جار خوێنراوەتەوە
وه‌زیری به‌رگری ئەمریکا، عێراق ئاگاداردەکاتەوە کە بەردەوام دەبێت لە ئۆپەراسیۆنەکانی تا كاریگه‌ری و هێرشەکانی حوسییەکان نەمێنن
و له‌به‌رامبه‌ریشدا محه‌مه‌د شیاع سودانی رایده‌گه‌یه‌نێت، عێراق پابه‌نده به پاراستنی ڕاوێژکارانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیران، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌لایه‌ن پیت هێگسێس وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریكاوه پێگه‌یشت، له‌و په‌یوه‌ندیه‌دا باسیان له هاوبه‌شی ستراتیژی نێوان عێراق و ئه‌مریكا و به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌شیان له سه‌قامگیری و ئاسایشی ناوچه‌كه‌دا كرد.
وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا پێداچونه‌وه‌ی به پێشهاته‌كانی په‌یوه‌ست به ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كانی یه‌مه‌ن كردوه و رایگه‌یاندوه، "ئه‌مریكا به‌رده‌وام ده‌بێت له ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی بۆسه‌ر حوسییه‌كان تا ئه‌وكاته‌ی هێرش و كاریگه‌رییه‌كانیان له‌سه‌ر كه‌شتیوانی له ده‌ریای سوردا نه‌مێنن"، جه‌ختیكرده‌وه كه واشنتن به‌دوای په‌ره‌سه‌ندندا ناگه‌ڕێت و هه‌ركاتێك ئه‌م هێرشانه وه‌ستان، ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كانیش ڕاده‌گرن.
لای خۆیه‌وه سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق جه‌ختیكرده‌وه كه "كه‌مكردنه‌وه‌ی په‌ره‌سه‌ندن و گفتوگۆ كاریگه‌رترین ڕێگان بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانه‌كان له ناوچه‌یه‌كی هه‌ستیاری وه‌ك ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست" و ئه‌وه‌شی راگه‌یاندوه، "ئه‌م ڕێبازه نوێنه‌رایه‌تی پێگه‌ی پته‌وی عێراق ده‌كات له ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ئاسته‌نگه ناوچه‌ییه‌كان، هه‌روه‌ها عێراق به‌رده‌وام ده‌بێت له مامه‌ڵه‌كردن به‌پێی ئه‌م پره‌نسیپه".
به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه، هه‌ردولا جه‌ختیان له "گرنگی به‌رده‌وامی هاوكارییه ئه‌منییه‌كان له چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی بۆ شكستپێهێنانی داعش كردوه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها باسیان له پێشهاته‌كانی دۆخی ئه‌منی ناوچه‌كه كردوه".
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئاشكرایكردوه، "عێراق پابه‌ند ده‌بێت به پاراستنی ڕاوێژكارانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی كه له‌سه‌ر بانگهێشتی حكومه‌تی عێراق ئاماده‌ن له عێراق بۆ پاڵپشتیكردنی هه‌وڵه‌كان به‌مه‌به‌ستی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی داعش". هاوكات جه‌ختی له‌سه‌ر پابه‌ندبونی عێراق كرده‌وه به سنورداركردنی به‌كارهێنانی هێز بۆ ده‌وڵه‌ت و به‌رزكردنه‌وه‌ی سه‌قامگیری ناوخۆیی.
له‌ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتوه، هه‌ردولا پابه‌ندبونی هاوبه‌شی خۆیان بۆ ڕێگریكردن له سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه تیرۆریستییه‌كان و ئایدۆلۆژیای توندڕه‌و، له‌نێویاندا داعش و به‌هێزكردنی هه‌وڵه به‌رده‌وامه‌كانی دژه تیرۆر و پاڵپشتیكردنی ئاسایشی ناوچه‌كه دوپاتكرده‌وه.
هه‌ردولا پێداچونه‌وه‌یان به "سه‌ركه‌وتنه‌كانی ئه‌م دواییه كرد له به‌ئامانجگرتن و كوشتنی سه‌ركرده باڵاكانی داعش، جه‌ختیان له‌سه‌ر گرنگی پاراستنی ڕێبازێكی به‌هێز و هه‌ماهه‌نگی دژه تیرۆر كرده‌وه بۆ ڕێگرتن له بنیاتنانه‌وه‌ی تواناكانی داعش".
هه‌ر له‌و په‌یوه‌ندیه ته‌له‌فۆنیه‌دا سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا باسیان له ئاسایشی ناوچه‌كه، به‌تایبه‌تی دۆخی پڕ له ناڕه‌حه‌تی له سوریا كرد و هه‌ردولا ئیراده‌ی خۆیان ده‌ربڕی بۆ ئه‌وه‌ی داعش له سوریا بتوانێت مه‌ترسییه‌ك دروست بكات، به له‌به‌رچاوگرتنی توانای ده‌ستخستنی چه‌كی نوێ و ڕێكخستنه‌وه‌ی ڕیزه‌كانی ئه‌مه‌ش داوای وه‌ڵامدانه‌وه‌ی به‌كۆمه‌ڵ له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه ده‌كات بۆ ڕێگریكردن له هه‌ر جۆره په‌ره‌سه‌ندنێكی زیاتر كه مه‌ترسی له‌سه‌ر سه‌قامگیری دروست بكات.
هه‌ردولا پابه‌ندبونی خۆیان بۆ پاراستنی سه‌قامگیری ناوچه‌كه نوێكرده‌وه، هاوكات وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا پابه‌ندبونی وڵاته‌كه‌ی بۆ پشتیوانیكردن له ئاسایش و سه‌قامگیری درێژخایه‌نی عێراق دوپاتكرده‌وه.
له كۆتایی په‌یوه‌ندیه ته‌له‌فۆنیه‌كه‌دا، هه‌ردولا جه‌ختیان له گرنگی به‌رده‌وامی گفتوگۆ و هاوكاری بۆ پێشخستنی به‌رژه‌وه‌ندییه هاوبه‌شه‌كانی نێوان عێراق و ئه‌مریكا، پێكه‌وه كاركردن بۆ پاراستنی ئارامی و ئاسایشی ناوچه‌كه كرده‌وه.
|