بافڵ تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی لەگەڵ شێخ جەعفەر کۆبوونەوە
2025-03-17
93 جار خوێنراوەتەوە
دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ مەسرور بارزانی بافڵ تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی لەگەڵ شێخ جەعفەر کۆبوونەوە
دەقی راگەیەندراوەکە:
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە یاوەری هەڤاڵان دلێر سەید مەجید و قوباد تاڵەبانی، سەردانی هەڤاڵ شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، لێپرسراوی ئەنجوومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی کرد.
لە دیدارێکدا پێشهات و گۆڕانکارییە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان، عیراق و پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و بەغدا تاوتوێکرا و جەخت لە هەماهەنگی لایەنە کوردستانییەکان کرایەوە بۆ گەیشتن بە حکومەتێکی خزمەتگوزار لە بەرژەوەندی خەڵکی کوردستان و چارەسەکردنی کێشەکان و پاراستنی سەقامگیری و بەهێزترکردنی قەوارەی هەرێمی کوردستان.
|