لێدوانی نوێی لاهوور شێخ جەنگی لەبارەی پێکهێنانی حکومەت
2025-03-16
223 جار خوێنراوەتەوە
لاهور شێخ جەنگی سەرۆکی بەرەی گەل رایگەیاند دەبێت حکومەتێکی کارا و بەهێز و خزمەتگوزار پێکبهێنرێت کە رەنگدانەوەی خواست و داواکارییەکانی خەڵک بێت، نەک لەسەر بنەمای دابەشبوونی دوو زۆنی و دوو حزبی پێکبهێنرێت.
دەقی راگەیەندراوی لاهور شێخ جەنگی:
لەگەڵ ئەندرو بیزلی كونسوڵى گشتيی بریتانیا له ههرێمى كوردستان گفتوگۆمانکرد دەربارەی دۆخی گشتی هەرێمی کوردستان و عێراق و پرسی گۆڕانكاریهكانی ناوچەکە و مەسەلەی پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێم و کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا بەتایبەت کێشەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم.
جەختمانکردەوە لەسەر پێویستی گۆڕانکاریی لە عێراق و هەرێمی کوردستان لەسەر ئەو بنەمایەی کە پایەکانی حکومڕانی بەهێز بکرێت و دەستی دەرەکی دوربخرێتەوە کە بۆتە رێگر لە بەردەم پێشکەوتن و گەشەکردنی وڵات.
رامانگەیاند کە دەبێت چیتر ململانێ سیاسیەکان تێکەڵ بە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم نەکرێت، هەرێم و بەغداش بیر لە چارەسەری ریشەیی کێشەکان بکەنەوە کە ساڵانێکی زۆرە هاووڵاتیان باجەکەی دەدەن.
دەربارەی پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێم جەختمانکردەوە کە دەبێت حکومەتێکی کارا و بەهێز و خزمەتگوزار پێکبهێنرێت کە رەنگدانەوەی خواست و داواکارییەکانی خەڵک بێت، نەک لەسەر بنەمای دابەشبوونی دوو زۆنی و دوو حزبی پێکبهێنرێت
|