کۆبوونەوەی بەغداو هەولێر لەبارەی نەوتی هەرێم"بێ ئەنجام کۆتاییهات"

2025-03-06  66 جار خوێنراوەتەوە

کۆبوونەوەی سێ قۆڵی وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان، گرووپی کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی نەوت لە کوردستان و وەزارەتی نەوتی عێراق لەبەغدا کۆتاییهات.
 
سەرچاوەیەک لەنێو کۆبوونەوەکە زانیاری ئاشکرا کرد و وتی "بەشداربووانی کۆبوونەوەکە، نەگەیشتنە رێککەوتن"
 
مایڵز کاگینز، وتەبێژی ئەپیکور ئەمڕۆ بە میدیای پارتی راگەیاند "دەبێت بنەمایەکی شەفافییەت و دادپەروەری هەبێت و ئەو کۆمپانیایانەی نەوت کە لە هەرێمی کوردستان دا کاردەکەن، هەمان مامەڵەیان لەگەڵ دا بکرێت وەک ئەو کۆمپانیایانەی لە عێراق کار دەکەن، چونکە لە عێراق ئەو کۆمپانیایانە دەزانن کەی و چۆن پارەی نەوت وەردەگرن."


   ئەمانەش بخوێنەرەوە