ئه‌مریكا دانوستانی ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ حه‌ماس ئه‌نجامده‌دات
2025-03-06
265 جار خوێنراوەتەوە
ئیداره‌ی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دانوستانی ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس سه‌باره‌ت به ئازادكردنی زیندانیانی ئه‌مریكی و گه‌یشتن به ڕێككه‌وتنێكی فراوانتر بۆ ئاگربه‌ست ئه‌نجام ده‌دات.
به‌پێی ئه‌وه‌ی كه ئاژانسی ئه‌كسیۆس به پشتبه‌ستن به سه‌رچاوه‌كان بڵاویكردوه‌ته‌وه، "كۆبونه‌وه له‌نێوان ئاده‌م پیله‌ر نێرده‌ی تایبه‌تی تره‌مپ بۆ كاروباری زیندانییه‌كان و نوێنه‌رانی بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماس له ده‌وحه ئه‌نجامدراوه".
سه‌رچاوه‌كان ئاماژه‌یان به‌وه كردوه، ئه‌مریكا پێشتر دانوستانی له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس ئه‌نجام نه‌داوه كه له ساڵی 1997ه‌وه له لایه‌ن واشنتنه‌وه وه‌ك ڕێكخراوێكی تیرۆریستی پۆلێن كراوه.
هه‌وڵه‌كانی ئیداره‌ی ئه‌مریكا به ئاڕاسته‌ی ئازادكردنی زیندانیانی ده‌ستبه‌سه‌ركراو له كه‌رتی غه‌ززه و به‌دیهێنانی ئاگربه‌ستێكی درێژخایه‌ن له نێوان بزوتنه‌وه‌ی فه‌ڵه‌ستین و ئیسرائیلدایه، به‌ڵام تا ئێستا ئه‌مریكا و حه‌ماس نه‌گه‌یشتونه‌ته هیچ ڕێككه‌وتنێك.
سه‌رچاوه‌كانی ئاكسیۆس ڕایانگه‌یاندوه كه بڕیار بو له‌م هه‌فته‌یه‌دا ستیڤ ویتكۆف نێرده‌ی تایبه‌تی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی قه‌ته‌ر كۆببێته‌وه و تاوتوێی ئاگربه‌ست بكه‌ن. به‌ڵام ئێواره‌ی 4ی ئه‌ه‌م مانگه كۆبونه‌وه‌كه هه‌ڵوه‌شایه‌وه، ئه‌مه‌ش به‌هۆی نه‌بونی پێشكه‌وتن له دانوستانه‌كان له‌گه‌ڵ حه‌ماس بو.
له ناوه‌ڕاستی مانگی (كانونی دوه‌م/1)ی ئه‌مساڵ ئیسرائیل و حه‌ماس به نێوه‌ندگیری میسر و قه‌ته‌ر و ئه‌مریكا گه‌یشتنه ڕێككه‌وتنی ئاگربه‌ست له غه‌ززه و له 19ی هه‌مان مانگه‌وه كه‌وته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
له 2ی (ئازار/3) ئیسرائیل دابینكردنی یارمه‌تییه مرۆییه‌كانی بۆ غه‌ززه ڕاگرت و هه‌مو خاڵه‌كانی پشكنینی داخست، چونكه حه‌ماس ئاماده نه‌بو پلانی ستیڤ ویتكۆف بۆ ئاگربه‌ست له كه‌رتی قه‌زاكه قبوڵ بكات.
|