حكومه‌تی هەرێم "تۆماری خانوبەرە ده‌داته كۆمپانیا"
2025-03-02
132 جار خوێنراوەتەوە
به‌گوێره‌ی نوسراوێكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بڕیاردراوه كه تۆماری خانوبەرە بدرێته کۆمپانیاو کەرتی تایبەت و بڕی 14 ملیار دیناری بۆ کۆمپانیا خه‌رجبكرێت بە هەمو مانگێکیش ملیارێک و 300 ملیۆنی پێبدرێت، په‌رله‌مانتارێكیش ده‌ڵێت، "ئەم دۆسیە دەدەین بەدادگا، سه‌ره‌ڕای قۆرخکاری و پارە زۆرەکە، به‌ڵام تۆماری خانوبەرە تایبەتەمەندی شەخسیە! چۆن دەدرێتە کۆمپانیا!".
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان نوسراوێكی بڵاوكردوه‌ته‌وه كه واژۆی هیوا ئه‌فه‌ندی، سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی ته‌كنه‌لۆجیای زانیاری له‌سه‌ره و ئاڕاسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كراوه، تیایدا هاتوه، "نوسراوتان به ژماره (3861) له 15ی 8ی 2024 تایبه‌ت به گرێبه‌ستی دروستكردن و دابینكردنی سیسته‌می زیره‌ك بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كان و تێبینه‌رایه‌تییه‌كانی تۆماری خانوبه‌ره له هه‌رێمی كوردستان پێشنیازی چه‌ند خاڵێك ده‌كه‌ین".
له نوسراوه‌كه‌دا هاتوه، له كۆمپانیای ده‌ستنیشانكراو داوا له وه‌زاره‌تی دادی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات كه هه‌ماهه‌نگ و هاوكاریان بێت به دابینكردنی كارمه‌ندی پسپۆڕ و شوێن گونجاو و كاره‌بای به‌رده‌وام بۆ به‌ڕێوه‌به‌ردنی پڕۆژه‌كه بۆ "داواكارین وه‌زاره‌تی داد به نوسراو پشتگیری ئه‌و داوایه بكات".
له نوسراوه‌كه‌دا باس له‌وه‌كراوه، بڕی 14 ملیار و 350 ملیۆن دینار ته‌رخان بكرێت بۆ جێبه‌جێكردن و دروستكردنی هێنانه‌كایه‌ی گشت كه‌ره‌سته و كه‌لوپه‌ل و ئامێر و هاردوێری پڕۆژه‌كه بۆ یه‌كجار، هه‌روه‌ها ته‌رخانكردنی بڕی یه‌ك ملیار و 300 ملیۆن دینار به‌شێوه‌ی كرێی مانگانه به درێژایی ماوه‌ی گرێبه‌سته‌كه كه 10 ساڵه.
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح ده‌ڵێت، "پێدانی تۆماری خانوبەرە بە کۆمپانیاو کەرتی تایبەت و خەرجکردنی 14 ملیار دینار بۆ کۆمپانیا بە پێشەکی و هەمو مانگێک ملیارێک و 300 ملیۆن! ئەم دۆسیە دەدەین بەدادگا".
ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕو، "لە قۆرخکاری و پارە زۆرەکە بگەڕێ به‌ڵام تۆماری خانوبەرە تایبەتەمەندی شەخسیە! چۆن دەدرێتە کۆمپانیا!".
|