نرخی ئەمپێری موەلیدەکانی سلێمانی بۆ مانگی دوو دیاری‌کرا
2025-03-02
96 جار خوێنراوەتەوە
نرخی ئەمپێرێک کارەبای موەلیدە لە سلێمانی بۆ مانگی شوبات دیاری‌کرا؛ کارەبای سلێمانیش دەڵێت، "نرخی کاژێرێک 44 دینارە."
ئەمڕۆ یەکشەممە به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كاره‌بای سلێمانی رایگەیاند، "لیژنەی دیاریكردنی نرخی موه‌لیده ئه‌هلییه‌كان کۆبووەوە و به‌پێی نرخی سووته‌مه‌نی له بازاڕه‌كاندا، نرخی هه‌ر کاتژمێرێک کارەبای موەلیدە بۆ یه‌ک ئه‌مپێر 44 دینارە."
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییەکە روونیکردووەتەوە، "بەگوێرەی لیژنەی دیاریکردنی نرخ، نرخی یه‌ک ئه‌مپێر كاره‌بای موه‌لیده‌ی ئه‌هلی گه‌ڕه‌كه‌كان له‌نێو شاری سلێمانی له‌نێوان 14 هەزار بۆ 15 هەزار دیناره. بەو پێیەى موەلیدەکان لە نێوان 310 بۆ 340 کاژێر کاریان کردووە."
بەپێی خشتەی نوێی مانگی رەمەزان، دابەشکردنی کارەبای موەلیدە ئەهلییەکان لە پارێزگەی سلێمانی بەمشێوەیە دەبێت:
- کاتژمێر 13:00ـی پاشنیوەڕۆ تاوەکو 01:00 بەرەبەیان كار دەكەن.
- کاتژمێر 1:00 تاوەکو 3:30 بەرەبەیان کار ناکەن.
- کاتژمێر 3:30ـی بەرەبەیان تاوەکو 08:00ـی بەیانی كار دەكەن.
سیروان محەممەد، وتەبێژی كاره‌بای سلێمانی بە ٧ڕۆژی وت، لە کاتژمێر 08:00ـی بەیانییەوە کارەبای نیشتمانی دەدرێت تاوەکو 13:00ـی پاش نیوەڕۆ، بەڵام ئەگەر کارەبای نیشتمانیش نەدرێت لەو ماوەیەدا، موەلیدە ئەهلییەکان کار ناکەن.
لە سنووری شاری سلێمانی 610 موەلیدە هەن؛ رۆژانی هه‌ینی، شه‌ممه و پشووه فه‌رمییه‌كان کاتژمێر 3:30 بەیانی تاوەکو 06:00ـی بەیانی کار دەکەن.
لیژنه‌ی دیاریكردنی نرخی موه‌لیده ئه‌هلییه‌كان، جه‌ختیان له‌وه‌كردووه‌ته‌وه كه له‌كاتی كوژاندنه‌وه‌ی كاره‌بای نیشتمانی، نابێت كارپێكردنی موه‌لیده و پێدانی كاره‌با به هاووڵاتییان له 5 خوله‌ک زیاتر بخایه‌نێت؛ به‌پێچه‌وانه‌وه خاوه‌ن موه‌لیده‌كه سزا ده‌درێت.
|