ڤیدیۆ: ترەمپ لەبەردەم رۆژنامەنووسان لە زیلینسکی تووڕە دەبێت

2025-02-28  325 جار خوێنراوەتەوە

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لەبەردەم رۆژنامەنووسان لە ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکراینا تووڕە دەبێت و هۆشداریی پێدەدات، "یان دەبێت لەگەڵ رووسیا رێکبکەویت، یان ئێمە لەم بابەتە دەچینە دەرەوە."
 
سەرۆکی ئەمریکا وتی، یان دەبێت ئۆکراینا لەگەڵ وڵاتەکەی رێکبکەوێت، یان واشنتن کۆتایی بە پاڵپشتییەکانی بۆ وڵاتەکەی دەهێنێت. کاتێکیش زیلینسکی دەڵێت، "دەتوانم وەڵام بدەمەوە؟" ترەمپ پێی دەڵێت، "نەخێر ناتوانیت، تۆ زۆر قسەت کرد!"
 
ترەمپ بە زیلینسکیی وت، "گەلەکەت زۆر ئازان، بەڵام تۆ دەبێت یان رێککەوتنێک بکەیت، یان ئێمە لەم بابەتە دەچینە دەرەوە، ئەگەر ئێمەش بچینە دەرەوە، خۆتان دەبێت ئەو شەڕە بکەن."

لێرە کلیک بکەو ڤیدیۆکە ببینن


   ئەمانەش بخوێنەرەوە