ئاکپارتی: دەبێت پەکەکە، هەسەدە و گرووپە نزیکەکانیان چەک دابنێن

2025-02-28  133 جار خوێنراوەتەوە

وتەبێژی ئەكپارتی سەبارەت بە پەیامی رێبەری پەكەكە وتی: "پەكەكە، پەیەدە، یەپەگە، هەسەدە بە هەر ناوێك بن، دەبێت رێكخراوی تیرۆر بە هەموو بەشەكانی لە عێراق و سوریا چەكەكانیان دابنێن و خۆیان هەڵبوەشێننەوە."
 
عومەر چەلیک، وتەبێژی ئەكپارتی رۆژی هەینی لە شاری ئیستەنبووڵی توركیا لەبارەی بانگەوازی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیکراوی پەكەكە قسەی کرد.
 
چەلیك رایگەیاند، شتی سەرەكی ئەوەیە كە پەكەكە چەك دابنێت و بە تەواوی هەڵبووەشێنرێتەوە و گوتی: "ئێستا كاتی گەیشتنە بە ئامانجی توركیای بێ تیرۆر."
 
چەلیك ئاماژەی بە پەیامی ئۆجەلان كرد و وتی: "پەكەكە، پەیەدە، یەپەگە، هەسەدە بە هەر ناوێك بن، دەبێت رێكخراوی تیرۆر بە هەموو بەشەكانی لە عێراق و سوریا چەك دابنێن و خۆیان هەڵبوەشێننەوە."
 
وتەبێژی ئەكپارتی ئاماژەی بە پەیامەکەی عەبدوڵڵا ئۆجەلان دا و رایگەیاند، لە دوێنێوە بابەتی سەرەکی تاوتوێکراوی ئەوان بریتییە لە دانانی چەكی پەكەكە و هەڵوەشاندنەوەی و ئەوەش "یەكێك لەو قسانەیە كە 12ـی ئابی 2005 لە ئامەد لەلایەن سەرۆككۆمارمانەوە کرا".


   ئەمانەش بخوێنەرەوە