یەکەم پەیامی ئەردۆغان لەدوای بانگەوازەکەی ئۆجەلان
2025-02-28
168 جار خوێنراوەتەوە
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لەدوای بانگەوازەکەی ئۆجەلان بۆ "چەکدادانی پەکەکە" دەڵێت، " لە رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر قۆناغێکی نوێ لە تورکیا دەستیپێکردووە."
ئەردۆغان ئەمڕۆ هەینی لە ئیستەنبووڵ قسەی کرد و وتی، "کەسانێک هەن نایانەوێت کێشەکانمان چارەسەر ببن." وتیشی، دەبێت لە بەرامبەر تێکدانی وڵاتەکەیان هۆشیار بن.
سەرۆککۆماری تورکیا راشیگەیاند، سەرکەوتنی 85 ملیۆن کەس لە وڵاتەکەیان بەدەستدەهێنن.
|