ئەمریکا جارێکی دیکە داوا دەکات هەناردەی نەوت دەست پێ بکاتەوە
2025-02-26
130 جار خوێنراوەتەوە
٧ڕۆژ
ئەمریکا داوا لە سودانی دەکات بەخێرایی هەناردەکردنەوەی نەوت لەرێگای تورکیا دەست پێ بکاتەوە
ئاژانسی رۆیتەرز وردەکاری پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و سەرۆک وەزیرانی عێراقی ئاشکرا کرد
رۆیتەرز دەڵێت هەردوولا وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و سودانی هاوڕا بوون لەسەر پێویستی سەربەخۆیی بەغدا لە بواری وزەدا و دەستپێکردنەوەی خێرای هەناردەکردنەوەی نەوت لەڕێگای هێلی عێراق و تورکیا.
هاوکات ئاماژەی بەوەشکردووە وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و محەمەد شیاع سودانی ڕێککەوتن له سەر پێویستی پابەندبوونی عێراق مەرجەکانی گرێبەستی ئەو کۆمپانیا ئەمریکیانەی لە عێراق کاردەکەن بۆ هێنانی وەبەرهێن و بەرهەمهێنانی زیاتر.
|