بەرەی گەلی لاهور شێخ جەنگی راگەیەندراوێکی توندی بڵاوکردەوە
2025-02-25
133 جار خوێنراوەتەوە
بەرەی گەل ئیدانەی ڕووداوەکەی عەربەت دەکات و دەڵێت، ئیدانەی ئەم جۆرە رەفتارانە دژ بەمامۆستایان و فەرمانبەران و چالاکوانان دەکەین، هاوکات پشتیوانی داوا رەواکانیان دەکەین کە ئامانجیان خزمەتکردنە بەتێکڕای چین و توێژەکانی خەڵکی کوردستان.
٧ڕۆژ
♦️♦️دەقی راگەیەندراوەکە:
لەکاتێکدا کە فەرمانبەران و مامۆستایانی هەرێمی کوردستان بەهۆی دژواری دۆخی ژیان و دواکەوتنی موچەکانیان، پەنا دەبەنەبەر مانگرتن و خۆپیشاندان و دەربڕینی ناڕەزایەتی و ڕێگریکردن لە بەتاڵانبردنی نەوتی هەرێمی کوردستان.
ئێمە چاوەڕێ بووین کە دەسەڵات پێشوازی لەم هەنگاوە بکردایە، بەڵام دەرکەوت کە دەسەڵاتدارانی ئەم زۆنەش خۆیان بەرپرسی بەتاڵانبردنی سەروەتی نەوتی و نانەوتی ئەم هەرێمەن.
هەربۆیە بەشێوەیەکی نابەرپرسیارانە و دوور لەسیمای دیموکراسی هەڵیانکوتایە سەر خێمەی مامۆستایان و چالاکوانان، بەداخەوە ژمارەیەک مامۆستا و رۆژنامەنووسیان دووچاری لێدان و دەستگیرکردن کردەوە.
ئێمە لەبەرەی گەل، ئیدانەی ئەم جۆرە رەفتارانە دژ بەمامۆستایان و فەرمانبەران و چالاکوانان دەکەین، هاوکات پشتیوانی داوا رەواکانیان دەکەین کە ئامانجیان خزمەتکردنە بەتێکڕای چین و توێژەکانی خەڵکی کوردستان.
بەرەی گەل
٢٠٢٥/٢/٢٥
|