سوودانی و وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بە تەلەفۆن قسەیان کرد
2025-02-25
133 جار خوێنراوەتەوە
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا پەیوەندی بە سەرۆکوەزیرانی عێراقەوە کرد و نووسینگەی سوودانی دەڵێت، "لەسەر چڕکردنەوەی پەیوەندییەکان و قووڵکردنەوەی هاوکاریییەکان رێککەوتن".
نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق دەڵێت، ئەمڕۆ سێشەممە، محەممەد شیاع سوودانی و مارکۆ رۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا باسیان لە "پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان عێراق و ئەمریکا و رێگەکانی بەهێزکردن و پەرەپێدانی کرد".
لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، بوارەکانی هاوئاهەنگی لەنێوان عێراق و ئیدارەی نوێی ئەمریکا و چوارچێوەکانی هاوکاری لە چوارچێوەی رێککەوتنە دووقۆڵییەکاندا گفتوگۆیان لەبارەوە کرا.
نووسینگەی سوودانی لە راگەیێندراوێکدا دەڵیت، "پێشکەوتنە بەدەستهاتووەکانی کارکردنی هاوبەش لە بوارە جیاوازەکاندا خرایەڕوو و رێککەوتن کرا لەسەر چڕکردنەوەی پەیوەندییەکان و قوڵکردنەوەی هاوکاریییەکان".
|