دواین زانیاری له‌باره‌ی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم
دواین زانیاری له‌باره‌ی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم
2025-02-25
79 جار خوێنراوەتەوە
حه‌یان عه‌بدولغه‌نی وه‌زیری نه‌وتی عێراق ئاماده‌یی بۆری هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستانی بۆ به‌نده‌ری جه‌یهانی توركی پشتڕاستكرده‌وه و رایگه‌یاند، "گفتوگۆ له‌گه‌ڵ لایه‌نی توركیا ئه‌نجامدراوه بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێم له ماوه‌ی دو ڕۆژی داهاتودا".
حه‌یان عه‌بدولغه‌نی له لێدوانێكدا رایگه‌یاند، وه‌زاره‌تی نه‌وت به‌رده‌وامه له هه‌نارده‌كردنی نه‌وت له‌ڕێگه‌ی ده‌رچه‌ی باشوره‌وه له به‌نده‌ری نه‌وتی به‌سره‌وه".
وه‌زاره‌تی نه‌وت له گفتوگۆدایه له‌گه‌ڵ لایه‌نی توركیا بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "ئێستا وه‌زاره‌تی نه‌وت له گفتوگۆدایه له‌گه‌ڵ لایه‌نی توركیا بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان، كاتێك ڕه‌زامه‌ندی لایه‌نی توركی گه‌یشت، هه‌نارده‌كردنی نه‌وت ده‌ستپێده‌كاته‌وه".
وه‌زیری نه‌وتی عێراق هیوای خۆی ده‌ربڕی كه له‌ماوه‌ی دو ڕۆژی داهاتودا هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستپێبكاته‌وه و جه‌ختیشیكرده‌وه كه "بۆری هه‌نارده‌كردنی نه‌وت بۆ به‌نده‌ری نه‌وتی جه‌یهان ئاماده‌یه، هه‌روه‌ها هه‌ندێك بابه‌تی ته‌كنیكی هه‌ن كه پێویسته ڕێكبخرێنه‌وه بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌كردن".
دوپاتیشیكرده‌وه، "بڕی ڕێككه‌وتنی له‌سه‌ر كراوه بۆ هه‌نارده‌كردن له ڕێگه‌ی هه‌رێمی كوردستانه‌وه، به‌پێی یاسای بودجه له نێوان 300 بۆ 325 هه‌زار به‌رمیله له ڕۆژێكدا، كه به‌شێكی بۆ به‌كارهێنانی ناوخۆیی به‌كارده‌هێنرێت و به‌شێكی دیكه‌شی هه‌نارده ده‌كرێت".
|