ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی: ژیانی مامۆستایان لە مەترسیدایە
2025-02-25
86 جار خوێنراوەتەوە
ئەنجوومەنی مامۆستایانی ناڕازیی لهپهیامێكدا رایدهگهیهنێت، ژیانی مامۆستایان له مهترسیدایه و داواش دهكات، بچن بههانای مامۆستایانهوه له خێمهی ناڕهزاییهكان له سهر رێگهی عهربهت.
ئەنجوومەنی مامۆستایانی ناڕازیی بڵاویكردهوه، "پشتگیری تەواوی خۆمان بۆ مامۆستایانی بەهەڵویست و سەربڵند ڕادەگەیەنین کە لە ئێستادا خێمەیان هەڵداوە و بونەتە هۆی پەکخستنی شادەماری ئابوری تاڵانچییان کە لەلایەن حکومەتی تاڵانچییەوە بە هەدەر دەبڕێت.
ئاماژهی بهوهشكردووه، "پاراستنی گیانیان لە ئەستۆی هێزە ئەمنیەکاندایە و هەردەستدرێژیهك بۆسەریان بەتوندترین شێوە ڕەتدەکەینەوە و وەڵامی خۆمانمان ئەبێت".
ئەنجوومەنی مامۆستایانی ناڕازیی داواشی لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی عەربەت، شارەزور، هەڵەبجە و سلێمانی كردوه، گیانی مامۆستایان بپارێزن.
|