هێزە ئەمنییەکان هەڵیانکوتایە سەر مانگرتنی مامۆستایانی ناڕازیی

2025-02-25  156 جار خوێنراوەتەوە

ماوەی دوو ڕۆژە مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازیی لە دژی دواکەوتن و فەوتانی مووچەکانیان، دەستیان بە مانگرتن کردووە لەسەر ڕێگای عەربەت-سلێمانی، ئەمشەو هێزە ئەمنییەکانی سلێمانی هەڵیانکوتایە سەر مانگرتنەکەیان و هەوڵی بڵاوەپێکردنیان دەدەن.

عوسمان گوڵپی یەكێک مامۆستایانی ناڕازیی لەناو چادری مانگرتنی مامۆستایان و فەرمانبەرانەوە لەسەر ڕێگای عەربەت- سلێمانی، بە ٧ڕۆژ ڕاگەیاند، ئەمشەو هێزە ئەمنییەکان بە جلوبەرگی مەدەنییەوە هەڵیانکوتاوەتە سەریان و هەوڵی بڵاوە پێکردنیان داون.

ئاماژەی بەوەشدا، بەشێوەیەکی توندوتیژانە هێرشیان کردووەتە سەریان و چەند مامۆستا و ڕۆژنامەنووسێکیان ئازارداوە و بە فشار هەوڵی شکاندنی مانگرتنەکە دەدەن، هەروەها دەستیان بەسەر چەندین کەلوپەلی ڕۆژنامەوانیی دەزگاکانی ڕاگەیاندندا گرتووە.

ئەمە لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ ناڕەزایەتیی مامۆستایان و فەرمانبەران بۆ ڕۆژی دووەم لەسەر ڕێگەی عەربەت – سلێمانی بەردەوام بوو، بە هەڵدانی چادر و ڕێگرتن لە هاتوچۆی ئەو بارهەڵگرانەی کە نەوتیان بارکردووە، ئەمەش وەک کارتێکی فشار لە دژی دەسەڵات، کە وەک خۆیان دەڵێن: بە قاچاغبردنی نەوت یەکێکە لە شادەمارە ئابوورییەکانی دەسەڵات.

کلیک لەم لینکە بکەو ڤیدیۆکە ببیینە..


   ئەمانەش بخوێنەرەوە