هەسەدە شانەیەکی نوستوی داعش دەستگیر دەکات
2025-02-24
95 جار خوێنراوەتەوە
هێزەکانی سووریای دیموکرات دەستگیرکردنی شانەیەکی نوستووی داعش ڕادەگەیەنێت و دەڵێت” سێ تیرۆریستییان دەستگیرکردووە کە ئەندام بوون لە شانەکەدا”.
هێزەکانی سووریای دیموکرات لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ڕایگەیاند، هێزەکانی بەردەوامن لە ئۆپەراسیۆنە ئاسایشی و سەربازییەکانی لە سەرانسەری ناوچەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریادا دژی شانەکانی داعش.
ئاماژەی بەوەشداوە، ڕۆژی چوارشەممە تیمی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی سەر بە هێزەکانمان ئەرکێکی ئاسایشی وردییان ئەنجام داوە و شانەیەکی ڕێکخراوی داعشییان لە شاری ڕەققە لە ناوبردووە.
ئەوەشی خستۆتەڕوو، دوای کۆکردنەوەی زانیاری هەواڵگری ورد و تەواو لەسەر چالاکییە تیرۆریستییەکانی شانەکە، توانیویانە شوێنی خۆحەشاردانییان بدۆزنەوە، و چواردەوریان گرتوون و سێ تیرۆریستییان دەستگیرکردووە کە ئەندام بوون لە شانەکەدا.
Syrian Democratic Forces (@SDF_Syria) / X
|