قوباد تاڵەبانی: کۆبوونەوەکانمان لەگەڵ بەغدا دەربارەی بودجە و نەوت باش و ئەرێنین

2025-02-19  73 جار خوێنراوەتەوە

جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند کۆبوونەوەکانیان لەگەڵ حکومەتی عێراق سەبارەت بە بودجە و هەناردەکردنەوەی نەوت بە شێوەیەکی باش و ئەرێنی بەڕێوەدەچن.

قوباد تاڵەبانی دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ ستیڤن بیتنەر، کونسوڵی گشتیی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، کۆبوونەوەکانی نێوان شاندەکانی حکومەتی فیدراڵ و حکومەتی هەرێم بۆ جێبەجێکردنی یاسای بودجە و هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم بە شێوەیەکی باش و ئەرێنی بەڕێوەدەچن.

وتیشی: “لە کۆبوونەوەمدا لەگەڵ ستیڤن بیتنەر، باسم لەوەکرد کە هەنگاوی زۆر باشمان ناوە و گەشبینین بەم نزیکانە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم دەست پێ بکاتەوە”.

قوباد تاڵەبانی ڕاشیگەیاند، باسمان لە سەردانی شاندی دەم پارتی و ئەو پرۆسەیە کرد کە لە تورکیا سەبارەت بە پرسی کورد دەستی پێ کردووە و هیوامان خواست ئەمجارەیان پرسی کورد لە تورکیا بە شێوەیەکی ئاشتییانە چارەسەر بکرێت و کۆتایی بە شەڕ و توندوتیژی بهێنرێت.


   ئەمانەش بخوێنەرەوە