وه‌زاره‌تی دارایی كورتهێنانی گه‌وره بۆ دابینكردنی موچه ئاشكراده‌كات
2025-02-18
185 جار خوێنراوەتەوە
وه‌زاره‌تی دارایی عێراق له نوسراوێكدا كه ئاڕاسته‌ی نوسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقی كردوه ده‌ڵێت، "گه‌نجینه به‌ده‌ست كورتهێنانێكی گه‌وره‌وه ده‌ناڵێنێت له دابینكردنی پاره بۆ موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و موچه‌ی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی و خانه‌نشینان".
وه‌زاره‌تی دارایی لە نوسراوەكەدا كە 9ی ئەم مانگە ئاڕاستەی نوسینگەی محەمەد شاع سودانی كردوە دانی به‌وه‌دانا كه گه‌نجینه‌ی وڵات، به‌ده‌ست كورتهێنانێكی گه‌وره‌وه ده‌ناڵێنێت له دابینكردنی پاره موچه.
به‌گوێره‌ی نوسراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی كه واژۆی ته‌یف سامی له‌سه‌ره ئاماژه‌ی به‌وه‌كردوه، ئه‌گه‌ر نوسراوی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بۆ به‌هه‌میشه‌ییكردنی كارمه‌ندانی گرێبه‌ستی وه‌زاره‌تی كاره‌با جێبه‌جێبكرێت، بارگرانی زیاتر له‌سه‌ر بودجه‌ی گشتی وڵات دروستده‌كات.
بەپێی نوسراوەكەی وەزارەتی دارایی، گەنجینەی گشتیی عێراق كورتهێنانێكی گەورەی هەیە و توانای ئەوەی نییە موچەی فەرمانبەران و خانەنشینان و چاودێریی كۆمەڵایەتیی دابینبكا، ئەگەر هەندێك خەرجیی دیكەی بێتەسەر، بە یەكجاری توانای نامێنێت.
|