مەزڵووم عەبدی داوا لە ئەحمەد شەرع دەکات سەردانی رۆژئاوای کوردستان بکات
2025-02-18
92 جار خوێنراوەتەوە
مەزڵوم عەبدی فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە)، پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی ئەحمەد شەرع كرد كه سەرۆک کۆماری سوریا بۆ قۆناغی راگوزەر ده‌ستبه‌كاربو و بانگهێشتی كرد، سەردانی باکوری رۆژهەڵاتی سوریا (رۆژاڤای كوردستان) بکات.
مه‌زڵوم عه‌بدی له چاوپێكه‌وتنێكی تایبه‌تدا له‌گه‌ڵ نۆرس پرێس، پیرۆزبایی له ئه‌حمه‌د شه‌رع كرد به‌بۆنه‌ی ده‌ستبه‌كاربونی له پۆستی سه‌رۆكایه‌تی سوریا بۆ قۆناغی راگوزه‌ر، و هیوای خۆی ده‌ربڕی كه "له‌م قۆناغه هه‌ستیاره‌دا بتوانێت سه‌ركردایه‌تی سوریا بكات".
سه‌باره‌ت به چاره‌نوسی دانوستانه‌كانی نێوان هه‌ردولا، مه‌زڵوم عه‌بدی وتی، "هه‌وڵه‌كان بۆ ئاماده‌كردنی زه‌مینه‌یه‌كی گونجاو بۆ دانوستان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی سوریا له دیمه‌شق هێشتا به‌رده‌وامه"، جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه گفتوگۆی جددی و ئامانجدار باشترین ڕێگایه بۆ گه‌یشتن به چاره‌سه‌ره‌كان كه به‌رژه‌وه‌ندی باڵای نیشتمانی به‌دیبهێنێت.
مه‌زڵوم عه‌بدی سه‌باره‌ت به سه‌ردانی سه‌رۆكی قۆناغی راگوزه‌ری سوریا بۆ عه‌فرین، وتی، "ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی گرنگ بو بۆ هاندانی گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌لامه‌تی دانیشتوانی ڕه‌سه‌ن و به‌ره‌وپێشبردنی گفتوگۆكان، ئێمه‌ش بانگهێشتی ده‌كه‌ین سه‌ردانی شاره‌كانی باكوری ڕۆژهه‌ڵاتی سوریا بكات".
مه‌زڵوم عه‌بدی ڕونیشیكرده‌وه، خاڵی ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ دیمه‌شق هه‌یه، له‌كاتێكدا پرسه‌كانی دیكه‌ش هێشتا له‌ژێر گفتوگۆدان، به‌ڵام جه‌ختیكرده‌وه له‌سه‌ر پابه‌ندبونی هه‌سه‌ده به یه‌كڕیزی سوریا له‌سه‌ر بنه‌مای دادپه‌روه‌ری و یه‌كسانی له‌نێوان هه‌مو سوریاییه‌كان، دور له هه‌ڵاواردن یان پشكنین.
له دیدارێكی پێشودا ئه‌حمه‌د شه‌رع له‌سه‌ر هه‌ندێك ورده‌كاری ناكۆكییه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌سه‌ده ئاشكرا كرد و له وه‌ڵامی ئه‌و لێدوانانه‌شدا مه‌زڵوم عه‌بدی ده‌ڵێت، "دیمه‌شق داوای لێكردوه چه‌كداره غه‌یره سوریاییه‌كان له ڕیزه‌كانیان دور بخه‌نه‌وه و مه‌له‌فی ئه‌منی ڕاده‌ست بكه‌ن، له‌وانه ڕاده‌ستكردنی دیله‌كانی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش بۆ ئه‌وه‌ی له‌ژێر به‌رپرسیارێتی حكومه‌تی سوریادا بن و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی داموده‌زگاكانی حكومه‌تی ناوه‌ندی بۆ كاركردن له باكور و ڕۆژهه‌ڵاتی سوریا".
فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات ئاشكراشیكرد، له‌لای خۆیانه‌وه كراوه‌ن به‌ڕوی هاریكاری له‌و بواره‌دا، پێیان وایه پاراستنی ناوچه‌كه و به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی تیرۆر به‌رپرسیارێتییه‌كی نیشتمانییه كه پێویستی به هه‌ماهه‌نگی ئاست به‌رزی نێوان هه‌مو لایه‌نه‌كان هه‌یه بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی ئاسایش و سه‌قامگیری سوریا".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "ئێمه ده‌رگامان به‌ڕوی هه‌ر چاره‌سه‌رێكی نیشتمانیدا كراوه‌یه كه هه‌مو سوریاییه‌كان له‌سه‌ری كۆك بن، هه‌روه‌ها كار له‌سه‌ر سه‌ردانیكردنی دیمه‌شق ده‌كه‌ین بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر پلانێكی ڕونی كاركردن بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌وه‌ی باسی لێده‌كرێت".
|