سەرۆکایەتیی هەرێم: رەفتاری سوپای عێراق قبووڵکراو نییە
2025-02-18
69 جار خوێنراوەتەوە
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌په‌یامێكدا ده‌رباره‌ی ئه‌و ڕه‌فتاره‌ی له‌لایه‌ن هه‌ندێك له ئه‌ندامانی سوپای عێراقه‌وه ده‌رهه‌ق به جوتیارانی كورد له سنوری كه‌ركوك كراوه رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و ڕه‌فتاره به ته‌واوی ڕه‌تكراوه‌یه و مایه‌ی قبوڵكردن نییه و ده‌بێت هه‌مولایه‌ك ئه‌و جۆره مامه‌ڵه و ڕه‌فتارانه ڕه‌تبكه‌نه‌وه".
دڵشاد شهاب وته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، "ئه‌و ڕه‌فتاره‌ی له‌لایه‌ن هه‌ندێك له ئه‌ندامانی سوپای عێراقه‌وه ده‌رهه‌ق به جوتیارانی كورد له سنوری كه‌ركوك كراوه به ته‌واوی ڕه‌تكراوه‌یه و مایه‌ی قبوڵكردن نییه".
باسی له‌وه‌شكردوه، "سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان له نزیكه‌وه به‌دوای بابه‌ته‌كه‌دا چوه و داوای له لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان كردوه ڕێكاری پێویست به‌رامبه‌ر به ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و كاره بگرنه‌به‌ر و ڕێگا له دوباره‌بونه‌وه‌ی بگرن".
وته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم باسی له‌وه‌شكردوه، "ئه‌م ڕه‌فتارانه زیان به پێكه‌وه‌ژیان و ئاشتیی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌گه‌یه‌نن و ده‌بێت هه‌مولایه‌ك ئه‌و جۆره مامه‌ڵه و ڕه‌فتارانه ڕه‌تبكه‌نه‌وه و سه‌رزه‌نشتی ئه‌نجامده‌رانی بكه‌ن و ڕوبه‌ڕوی سزای یاسایی‌یان بكه‌نه‌وه".
|