مەسعود بارزانی بۆ جووتیارانی کورد لە کەرکووک: بێ پشت و پەنا نین
2025-02-18
78 جار خوێنراوەتەوە
مه‌سعود بارزانی له‌په‌یامێكدا رایده‌گه‌یه‌نێت، "دیمه‌نی ئازاردانی جوتیارانی كورد، دیمه‌نی ئه‌نفال و كیمیاباران و جینۆسایدی ڕۆڵه‌كانی گه‌له‌كه‌مان به‌بیر ده‌هێنێته‌وه و داواش له سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ده‌كات، رێگری له دوباره‌بونه‌وه‌ی ئه‌و زوڵمه بكرێت".
مه‌سعود بارزانی له‌په‌یامێكدا بڵاویكرده‌وه، "دیمه‌نی ئازاردانی جوتیارانی كورد و ڕه‌فتاری نابه‌جێی ڕێگریكردن له جوتیارانی كورد كه بچنه‌وه سه‌ر زه‌وییه‌كانیان، دیمه‌نی ئه‌نفال و كیمیاباران و جینۆسایدی ڕۆڵه‌كانی گه‌له‌كه‌مان له سه‌دده‌ی پێش‌و به‌بیر ده‌هێنێته‌وه، ئه‌مه ڕه‌فتارێكی شۆڤینیانه و بێویژدانانه و تاوانه له‌دژی جوتیاره بێتاوانه‌كانی كورد له پارێزگای كه‌ركوك ده‌كرێت كه ته‌نیا تاوانیان ئه‌وه‌یه كوردن و خاوه‌نی ڕه‌سه‌نی زه‌وییه‌كانیانن".
راشیگه‌یاندوه، "داوا له محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراقی فیدڕاڵ ده‌كه‌م ڕێگری له دوباره‌بونه‌وه‌ی ئه‌و زوڵمه بكرێت و ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و تاوانه ده‌ستگیر بكرێن و سزا یاسایی خۆیان وه‌ربگرن".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، "ده‌ستخۆشی له‌و كورده قاره‌مانانه ده‌كه‌م كه له‌به‌رانبه‌ر ئه‌و سته‌م و ده‌ستدرێژییه خۆڕاگر بونه و با باش بزانن كه ئه‌وان ته‌نیا و بێ پشت و په‌نا نین و به هه‌مو هێزێك پشتیوانی له خۆڕاگری و ماف و داواكانیان ده‌كه‌ین".
|