سەرۆک کۆمار هەمواری یاسای بودجەی عێراقی پەسەند کرد

2025-02-16  106 جار خوێنراوەتەوە

سەرۆک کۆماری عێراق واژۆی لەسەر دەرچواندنی یاسای هەمواری یەکەمی یاسای بودجەی عێراقی فیدڕاڵ ژمارە 13ی ساڵی 2023 کرد تایبەت بە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگای کۆمپانیای سۆمۆ و ئیداعکردنی داهاتی فرۆشتنی نەوتی هەناردەکراوی هەرێم.

ئامانج ڕه‌حیم، سكرتێری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی بڵاویكرده‌وه‌، "سەرۆک کۆماری عێراق ئیمزای لەسەر دەرچواندنی یاسای هەمواری یەکەمی یاسای بوودجەی عێراقی فیدڕاڵ ژمارە 13 ساڵی 2023 کرد تایبەت بە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگای کۆمپانیای سۆمۆ و ئیداعکردنی داهاتی فرۆشتنی نەوتی هەناردەکراوی هەرێم لە خەزێنەی گشتی فیدڕاڵیی بە گوێرەی بڕگەکانی هەموارەکە تایبەت بە تێچوی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی نەوتەکە".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، بۆ کەوتنەبواری جێبەجێکردنی یاساکە هێشتا قۆناغی بڵاوکردنەوەی یاساکە لە ڕۆژنامەی فەرمی وەقایعی عێراقی ماوە.


   ئەمانەش بخوێنەرەوە