وه‌زاره‌تی دارایی: داهاتی نانەوتی بۆ مانگی ئازار ڕه‌وانه‌ی به‌غدا كرا
4 کاتژمێر پێش ئێستا
33 جار خوێنراوەتەوە
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند، بڕی 48 ملیار و 205 ملیۆن و 765 هه‌زار دینار داهاتی نانەوتی بەشێوەی کاش خرایە سەر هەژماری وه‌زاره‌تی دارایی عێراق.
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه بەشی گەنجینەی فیدراڵی لە داهاتی نانەوتی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی ئازاری ساڵی 2025 خسته سه‌ر هه‌ژماری دارایی وه‌زاره‌تی دارایی عێراق.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، ئه‌و پاره‌یه‌ی كه ڕه‌وانه كراوه 48 ملیار و 205 ملیۆن و 765 هه‌زار دینار بوه و بەشێوەی کاش خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدڕاڵ لەلقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.
ئه‌وه‌ش هاتوه، ڕۆژی یەکشەممە (20ی نیسانی 2025) ڕاپۆرتی تەرازوی پێداچونەوەی مانگی ئازار (میزان المراجعة) و ڕاپۆرتی کۆتایی ساڵی 2024 (الحسابات الختامیه) لەلایەن بەڕێوبەرایەتی گشتی ژمێرکاری وەزارەتی دارایی و ئابورییەوە بۆ فەرمانگەی ژمێریاری وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدرِاڵ نێردراوە.
ناردنی ئه‌و پاره‌یه له‌كاتێكدایه كه بڕیاره له‌م هه‌فته‌یه‌دا لیستی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان ڕه‌وانه‌ی به‌غدا بكرێت و دوای وردبینیكردن، پاره‌ی موچه بخرێته سه‌ر هه‌ژماری دارایی هه‌رێمی كوردستان.
|