ئاسیا سێڵ سیتەمێکی نوێی گرنگی بۆ پێشخستنی تۆڕەکەی تاقی کردەوە
4 کاتژمێر پێش ئێستا
52 جار خوێنراوەتەوە
ئاسیاسێڵ بە سەرکەوتوویی سیستەمی پشتگیریکردنی کارەکان (BSS)ی نوێکردەوە وپابەندییەکانی بە پێشخستنی تۆڕەکەی و باشترکردنی ئەزموونی بەکارهێنەران دووپاتدەکاتەوە.
کۆمپانیای ئاسیاسێڵ بە سەرکەوتنێکی گەورەوە کۆتاییهاتنی نوێکردنەوەی گشتگیر و پێشکەوتووی سیستەمی پشتگیریکردنی کارەکان (BSS) رادەگەنێت، وەک بەشێک لە پلانی ستراتیژی وەرچەرخانی دیجیتاڵی و بەرزکردنەوەی ئامادەیی تەکنیکی بۆ خزمەتکردنی ملیۆنەها بەشداربوو بە بەرزترین و فراوانترین ئاستی دیجیتاڵی بێ کەموکوڕی.
رۆژی هەینی بەرواری 11ـی نیسان، لە پێناو گەرەنتیکردنی بەردەوامبوونی خزمەتگوزاری و کاریگەری نەخستنەسەر بەشداربووان، ئاسیاسێڵ دەرفەتی بەخشییە سەرجەم بەشداربووانی کە دەستیان بە خزمەتگوزاری ئینتەرنێت و پەیوەندی بێبەرامبەر و بێ کۆنترۆڵ بگات. ئاسیاسێڵ ئەمەی لە ئەنجامی راستەوخۆی پلانێکی تەکنیکی تۆکمەوە جێبەجێکرد بۆ کۆتایهێنان بە کاری نوێکردنەوەکە بێ گیروگرفت و گەرەنتیکردنی لە کارداهێشتنەوەی خزمەتگوزاریەکان و نەپچراندنی پەیوەندی.
گرنگترین تایبەتمەندییەکانی سیستەمی پشتگیریکردنی کارەکان (BSS) پاش نوێکردنەوەکە، بریتییە:
* پلاتفۆرمێکی یەکگرتوو و پۆلێنی جیاواز:
سیستەمەکە ڕووماڵی گشتگیر بۆ سەرجەم بەشداربووان لە تاکەکان و هەروەها کۆمپانیاکان دابین دەکات و خزمەتی بەشداربووانی هێڵەکانی پریپەید و پۆستپەید دەکات لە رێگای رووکارێکی کارپێکردنی یەکگرتووەوە کە دەبێتە هۆکاری کەمکردنەوەی ئاڵۆزی و بەرزکردنەوەی کارامەیی.
* خێرایی خستنەبەردەستی تازەترین ئۆفەرەکان (Time To Market):
ئاسیاسێڵ، لەمەودوا دەتوانێت خزمەتگوزاری بازرگانی لە چەند کاتژمێرێکی کەمدا بخاتەبەردەست، ئەمەش دەبێتە هۆی پتەوکردنی تواناکانی بۆ داهێنان و وەڵامدانەوەی خێرا بۆ داواکاری و پێداویستییەکانی بازاڕ.
* ژێرخانێکی گونجاو و پاڵپشتیکراو بە ژیری دەستکرد:
سیستەمە نوێیەکە پشت بە ژێرخانی Cloud-native دەبەستێت کە بە یەکەی زیرەک بۆ پرۆسێسکردن و شیکردنەوەی داتا، کە یارمەتیدەرە بۆ فراوانبوونی توانا تەکنیکییەکان بە سانایی و پارێزگاریکردن لە بەرزترین ئاستی کارایی.
* دیدگای بێ کەموکوڕی بۆ بەرێوەبردنی خزمەتگوزاری بەشداربوو (360 پلە):
سیستەمەکە ئەزموونی بێخەوشی بەکارهێنان لە رێگای کۆکردنەوەی زانیارییەکانی پسوڵە، گواستنەوە، بەرێوەبردنی پەیوەندی بەشداربووان (CRM) و بەرێوەبردنی ڤاوچەرەکان و بەشەکانی تر لە یەک سیستەمدا کە رێگا خۆشدەکات بۆ پشتگیریکردنی وەڵامدانەوە بەشێوازێکی خێراتر و وردتر.
* کارامەیی بەرزتری کارپێکردن:
سیستەمە نوێیەکە کارامەیی ئاسیاسێڵ بەرزتر دەکاتەوە بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری متمانەپێکراوتر، ئەم هەنگاوە بنەڕەتییە بۆ پەرەپێدانی کارە ناوخۆییەکان و باشترکردنی بەرێوەبردنی دیجیتاڵی بۆ کۆمپانیا ئەژماردەکرێت.
دەربارەی ئەم سەرکەوتنە، بەرێز عامر سونناع، بەرێوەبەری جێبەجێکاری ئاسیاسێڵ دووپاتیکردەوە کە نوێکردنەوەی سیستەمی پشتگیری کارەکان بەشێکە لە پابەندبوونە بەردەوامییەکانی بۆ بنیاتنانی داهاتوویەکی دیجیتاڵی بێ کەموکوڕی لە عێراق و پتەوکردنی ئەو ژێرخانەی کە خزمەتی نزیکەی 20 ملیۆن بەشداربوو دەکات، هەروەها وا لە سێکتەرە ئابوورییە جیاوازەکان دەکات بگەنە چارەسەری تەکنیکی متمانەپێکراو و پێشکەوتوو.
بەرێز عامر سونناع – بەرێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای ئاسیاسێڵ- زیاتر لەم بارەیەوە دوا و رایگەیاند: "ئەمرۆ ئاهەنگ دەگێرین بە بۆنەی سەرکەوتنێکی ستراتیژییەوە کە شوێنی ئاسیاسێڵ پتەوتر دەکات لە پێشەنگی وەرچەرخانی دیجیتاڵیدا. نوێکردنەوەی سیستەمی پشتگیری کارەکان (BSS)، پابەندییەکانمان دەچەسپێنێت بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری پێشکەوتوو و ئامادەیی تەواومان دەسەلەمێنیت بۆ خستنەبەردەستی نەوەی پێنجەم (5G) کە ئەزمونێکی خێراتر و زیرەکتر دەخاتە بەردەستی بەشداربووانمان."
ئاسیاسێڵ پابەندی خۆی بۆ پێشەنگایەتی بواری پەیوەندییەکان و وەرچەرخانی دیجیتاڵی دووپاتدەکاتەوە لە عێراق. ئەوەش لە رێگای وەربەهێنان لە نوێترین تەکنۆلۆجیاکان و پێشکەشکردنی تاقیکردنەوەی داهێنەرانە کە داواکارییەکانی بازار پڕبکاتەوە و بەشداری لە بەرەوپێشبردنی رەورەوەی ئابووی دیجیتاڵیدا بکات.
دەربارەی ئاسیاسێڵ:
"ئاسیاسێڵ، کۆماندەکاتەوە" دابینکاری سەرەکییە لە خزمەتگوزارییەکانی مۆبایل و دیجیتاڵی لە عێراقدا. کە خزمەتی نزیکەی 20 مليۆن بەشداربوو دەکات. تۆرە نیشتیمانییەکەی زیاتر لە %99.06 ی دانیشتووان دەگرێتەوە و ئاستبەرزترین خزمەتگوزاری 4G لە سەرجەم پارێزگاکاندا پێشکەش دەکات. ئاسیاسێڵ، شانازی بە رۆلی پێشەنگەکەیەوە دەکات لە چەسپاندنی وەرچەرخانی دیجیتاڵیدا لە رێگای وەبەرهێنانە بەردەوامەکانی لە ژێرخان و تەکنۆلۆجیا پێشکەتووەکان.
|