ئێران داواكاری سه‌ره‌كی خۆی له دانوستانه‌كان ئاشكرا ده‌كات
3 کاتژمێر پێش ئێستا
30 جار خوێنراوەتەوە
ئیبراهیم به‌قائی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران داواكاری سه‌ره‌كی تارانی بۆ هه‌ر دانوستانێك له به‌رامبه‌ر لابردنی گومانه‌كان سه‌باره‌ت به به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ڕاگه‌یاند و جه‌ختیشیكرده‌وه، داوای هه‌ڵگرتنی سزاكانی سه‌ر ئێران ده‌كه‌ن.
ئیبراهیم به‌قائی له لێدوانێكدا رایگه‌یاند، "داواكاری سه‌ره‌كیمان له هه‌ر دانوستانێكدا، هه‌ڵگرتنی سزاكانه به شێوه‌یه‌ك كه گه‌ره‌نتی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی چالاكییه ئابوری و بانكییهكانمان له‌گه‌ڵ جیهاندا بكات، له به‌رامبه‌ردا ئاماده‌ین هه‌مو گومانه‌كانی په‌یوه‌ست به به‌رنامه ئهتۆمییهكهمان لاببه‌ین".
لای خۆیه‌وه حكومه‌تی ئێران دوپاتیكرده‌وه كه پڕۆسه‌ی دانوستانی ناڕاسته‌وخۆی ئێران و ئه‌مریكا تا ئێستا ئه‌رێنی بوه و تاران پێشوازی له هه‌ر ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی كرده‌یی ده‌كات بۆ هه‌ڵگرتنی سزاكان و ده‌سته‌به‌ركردنی مافه‌كانی گه‌لی ئێران.
دووهه‌مین خولی دانوستانی ناڕاسته‌وخۆی نێوان ئێران و ئه‌مریكا شه‌ممه‌ی ڕابردوو له ڕۆمای پایته‌ختی ئیتالیا كۆتایی پێهات، دانوستانه‌كان به ئاماده‌بونی عه‌باس عێراقچی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران و ستیڤ ویتكۆف نێرده‌ی تایبه‌تی ئه‌مریكا بۆ كاروباری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به هه‌ماهه‌نگی و ئاسانكاری به‌در ئه‌لبوسه‌عیدی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عومان كرا، هه‌ردولا ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هه‌فته‌ی داهاتوو خولێكی نوێی دانوستانه‌كان ئه‌نجامبده‌ن.
|