بانكی ناوه‌ندی ڕێنمایی نوێ سه‌باره‌ت به به‌كارهێنانی كارته‌كان ده‌رده‌كات
2025-04-22
119 جار خوێنراوەتەوە
بانكی ناوه‌ندی عێراق ڕێنمایی نوێی سه‌باره‌ت به به‌كارهێنانی كارته ئه‌لیكترۆنیه‌كان له ئاستی نێوده‌وڵه‌تیدا ده‌ركرد و به‌پێی رێنماییه‌كانیش، هه‌ر خاوه‌ن كارتێك ده‌توانێت تاوه‌كو پێنج هه‌زار دۆلار به‌نرخی فه‌رمی دۆلار به‌رامبه‌ر به‌دینار له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات رابكێشێت.
به‌گوێره‌ی بانكی ناوه‌ندی، ڕێنماییه‌كان بریتی بون له دانانی سنورێكی بنه‌ڕه‌تی مانگانه بۆ به‌كارهێنانی كارتی بانكی له ده‌ره‌وه‌ی عێراق، كه پێنج هه‌زار دۆلار به‌نرخی فه‌رمی واته 132 هه‌زار دینار به‌رامبه‌ر به 100 دۆلار له ده‌ره‌وه‌ی وڵات له‌رێگه‌ی كارته‌كانه‌وه ده‌توانرێـت رابكێشرێت.
هه‌ر به‌گوێره‌ی رێنماییه‌كان، خانه‌نشینان كه هه‌ڵگری كارته ئهلیكترۆنیهكانن ده‌توانن له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات تاوه‌كو 10 هه‌زار دۆلار به‌نرخی فه‌رمی بانكی ناوه‌ندی دۆلار رابكێشن.
|