پارتی کاندیدانی پەرلەمانی عێراق و کابینەی دەیەم دیاری دەکات

5   کاتژمێر پێش ئێستا  269 جار خوێنراوەتەوە

پارتی دیموکراتی کوردستان دەستی بە کۆکردنەوەی سیڤی کردووە بۆ پڕکردنەوەی ئەو پۆستانەی لە کابینەی داهاتووی حکومەتدا بەریدەکەون.
 
بەپێی زانیارییەکانی میدیای پارتی ، لەنێو ئۆرگانەکانی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە، کادیرانی حیزبەکە سیڤی دەنێرین بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستانەی لە کابینەی دەیەمدا پشکی حیزبەکەیان دەبێت.
 
میدیاکانی پارتی ئەوەشیان بڵاوکردۆتەوە، پارتی لیژنەیەکی بۆ وەرگرتنی سیڤییەکان پێکهێناوە کە پشتیوان سادق ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی وەکو "سەرۆکی کوتلەی وەزاریی زەرد" سەرۆکایەتیی دەکات.
 
ئەمە لە کاتێکدایە، مەکتەبی رێکخستنی پارتی بە نووسراوێک داوای لە لق و ئۆرگانەکان کردووە، ناوی ئەو کەسانە بنێرن کە کاندیدیان دەکەن بۆ پەرلەمانی عێراق.
 
بڕیارە رۆژی 11-11-2025 هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت.


   ئەمانەش بخوێنەرەوە