مه‌سرور بارزانی: هه‌وڵ ناده‌ین كۆپی و چاولێكه‌ری وڵاتانی دیكه بین
2025-02-11
128 جار خوێنراوەتەوە
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌پێناو ئه‌نجامدانی ئه‌وه‌ی پێویسته هه‌ندێك شت بكه‌ین، پێویسته دانوستان بكه‌ین، پێویسته بجه‌نگین له به‌ره‌ی جیاجیا له‌پێناو ئامانجه‌كان كه له به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵك بن و ده‌شڵێت، "كوردستان شوێنێكی جوانه، هه‌وڵ ناده‌ین كۆپی و چاولێكه‌ری وڵاتانی دیكه بین، ئێمه ده‌مانه‌وێت له وڵاته سه‌ركه‌وتوه‌كان و نه‌ته‌وه سه‌ركه‌وتوه‌كان فێر بین".
مه‌سرور بارزانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له وتارێكدا له‌میانه‌ی به‌شداریكردنی له لوتكه‌ی جیهانیی حكومه‌ته‌كان له دوبه‌ی له پانێڵی "تێپه‌ڕاندنی ئاسته‌نگی و له‌ده‌ستنه‌دانی ده‌رفه‌ته‌كان" رایگه‌یاند، هه‌وڵ ده‌ده‌ین كێشه سیاسییه‌كانمان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدڕاڵی چاره‌سه‌ر بكه‌ین".
وتیشی، "سه‌ركه‌وتو بوین له به‌دیهێنانی زۆرێك له‌و ئامانجانه‌ی كه هه‌مانه، به‌ڵام به دڵنیاییه‌وه زۆر ماوه بۆ ئه‌وه‌ی كه ئه‌نجامی بده‌ین، ئێمه ته‌ماشای خواستی خه‌ڵك ده‌كه‌ین چی‌یان ده‌وێ و چۆن بتوانین به باشترین شێوه خزمه‌تیان بكه‌ین".
ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو، "له‌پێناو ئه‌نجامدانی ئه‌وه‌ی پێویسته هه‌ندێك شت بكه‌ین، پێویسته دانوستان بكه‌ین، پێویسته بجه‌نگین له به‌ره‌ی جیاجیا له‌پێناو ئامانجه‌كان كه له به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵك بن، ده‌بێت ته‌ماشای نه‌وه‌كان و ده‌رفه‌ته‌كان بكه‌ین كه جیاوازن، هه‌روه‌ها له چیرۆكی سه‌ركه‌وتنی وڵاتانه‌وه فێر بین".
سه‌باره‌ت به‌كه‌رتی په‌روه‌رده‌ش، مه‌سرور بارزانی ده‌ڵێت، "په‌روه‌رده له پێشینه‌یه، ئێمه هه‌وڵ ده‌ده‌ین كه بتوانین ئه‌و دامه‌زراوانه دروست بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی خوێندن و په‌روه‌رده له ئاستێكی نێوده‌وڵه‌تیدا بن، حكومه‌ت پێویسته حكومه‌تێكی دابینكار بێت، نه‌ك ئاراسته‌كار بێت به‌وه‌ی خه‌ڵك چۆن ئاراسته‌ی ژیانی خۆیان بگرن، ئێمه پرۆگرامی چاكسازیی ئه‌لیكترۆنیی به‌هێزمان هه‌یه، چ له كه‌رتی گشتی چ له ڕوی ئابوری و دامه‌زراوه داراییه‌كان بێت".
رونیشیكرده‌وه، "ئێمه ده‌ڕوانینه ئه‌و ڕێگایانه‌ی كه بتوانێت به باشترین شێوه سیسته‌مه‌كه‌مان به‌دیجیتاڵی بكه‌ن، له ڕوی په‌روه‌رده‌وه كار ده‌كه‌ین بۆ به‌كارهێنانی ئه‌و سیسته‌مه نوێیه‌ی بۆیان دابین كراوه، ناوه‌ندی زانیاریی ناوازه‌مان دروست كردوه بۆ شیكردنه‌وه و ئامار و به‌راوردكردنی ئه‌و زانیارییانه‌ی كه ده‌ستمان ده‌كه‌وێت، به پشتبه‌ستنیش به‌وه، ئێمه كار ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی بزانین چۆن باشترین سیسته‌م دابین بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی هاوڵاتییان به باشترین شێوه كاروباره‌كان به‌بێ ڕۆتین ڕایی بكه‌ن".
سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم باسی له‌وه‌شكرد، "كوردستان شوێنێكی جوانه، هه‌وڵ ناده‌ین كۆپی و چاولێكه‌ری وڵاتانی دیكه بین، ئێمه ده‌مانه‌وێت له وڵاته سه‌ركه‌وتوه‌كان و نه‌ته‌وه سه‌ركه‌وتوه‌كان فێر بین، ده‌بینین هه‌رێمی كوردستان وه‌كو وڵاتێكی ئارام و گه‌شه‌كردو لانه‌ی هیوایه بۆ ئه‌و ناوچه شلۆقه كه ئێمه توانیومانه ئابوری گه‌شه پێ بده‌ین و پشت به خۆمان ببه‌ستین، ئێمه سیاسه‌تی فره‌یی سه‌رچاوه‌كانیشمان هه‌یه، ڕو ده‌كه‌ینه كه‌رته جیاجیاكان و گرنگیدان به پیشه‌سازی و گه‌شتوگوزار و په‌روه‌رده".
|