داهاتی سنوریی عێراق لە دوو مانگدا زیاتر لە ٤٠٠ ملیار دینار بووە

2025-04-01  154 جار خوێنراوەتەوە

دەستەی دەروازە سنوورییەكانی عیراق ئاشکرای دەکات، کە داهاتی دوو مانگی دەروازە سنوورییەكان زیاتر لە 400 ملیار دینارە و بەوتەی سەرۆکی دەستەی دەروازەکان ئەوە داهاتی دەروازەی ئاوی و وشکانی و ئاسمانی عیراقە.

 
عومەر وائیلی سەرۆكی دەستەی دەروازە سنورییەكانی عیراق  رایگەیاند: "داهاتی مانگی یەک و دووی ئەمساڵی سەرجەم دەروازە ئاسمانی و ئاوی و وشەکانیيەکانی عیراق گەیشتووەتە زیاتر لە  400 ملیار دینار".

"دەستەكە هەوڵدەدات ئەو داهاتانە دوو هێندە بكات وەك بەشێك لە پلانە ستراتیژییەكانی بۆ بەهێزكردنی سەرچاوەكانی دەوڵەت و كۆنتڕۆڵكردنی دەروازەكان بەشێوەیەكی كاریگەرتر" سەرۆکی دەستەکەی وایوت.

بەپێی ئەو زانیارییانەی دەستەکە خستویەتیەڕوو سەرجەم دەروازە سنوورییە وشكانی و ئاوی و ئاسمانییەكانی عیراق پێکەوە بە یەك ناوەندی یەكگرتووەوە بەستراون و  راستەوخۆ و بە شێوەیەكی رێكخراو لە رێگەی سیستمێكی ئۆتۆماتیكی ئەلیكترۆنيیەوە بەڕێوەدەبرێن.


   ئەمانەش بخوێنەرەوە