ئەمریکا: پشتیگری تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە بە سوپای عێراق دەکەین
54 خولەک پێش ئێستا
34 جار خوێنراوەتەوە
ئەمریکا پشتگیری لە هەنگاوەکانی عێراق دەکات بۆ کۆنترۆڵکردنی چەک و تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لە شەنگال بە سوپای عێراق
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا پشتگیری و هاوکاری خۆی بۆ هەوڵەکانی حکومەتی عێراق لەپێناو چەسپاندنی سەروەریی دەوڵەت و کۆنترۆڵکردنی سەرجەم چەکەکان دەربڕی.
مارکۆ روبیو، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە لێدوانێکدا ستایشی بڕیار و سووربوونی عەلی فالح زێدی، سەرۆک وەزیرانی عێراقی کرد بۆ قۆرخکردنی چەک لە دەستی دەزگا فەرمییەکاندا و بونیادنانی ژینگەیەکی ئەمنی سەقامگیر.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئاماژەی بەوەدا واشنتن بە بەرزییەوە دەنۆاڕێتە هەنگاوەکانی سەرۆک وەزیران عەلی زێدی بۆ تێکەڵکردنی چەکدارانی یەکەکانی پاراستنی شەنگال (یەپەشە) لەناو دامەزراوە ئەمنی و سەربازییە فەرمییەکانی عێراقدا.
جەختیشی لەوە کردەوە ئەم هەنگاوە دەبێتە هۆی کۆتاییهێنان بە دیاردەی چەکداری لە دەرەوەی ئیرادەی دەوڵەت و بەهێزکردنی بنەماکانی سەروەریی نیشتمانی.
ئەم هەڵوێستەی ئەمریکا لە کاتێکدایە کە حکومەتی عێراق بەردەوامە لە جێبەجێکردنی نەخشەرێگەی تایبەت بە ڕێکخستنەوەی دۆسیەی ئەمنی و یەکخستنەوەی هێزە چەکدارەکان لە سەرانسەری وڵاتدا.
|