پۆلیسی گەرمیان: دوو گەنجەکەی کەلار بە دەستڕێژی گولـلـە کوژراون
49 خولەک پێش ئێستا
223 جار خوێنراوەتەوە
پۆلیسی ئیدارەی گەرمیان رایگەیاند، بەیانیی ئەمڕۆ لە ناوچەی پیشەسازیی قەزای کەلار، تەرمی دوو گەنج لە نێو خانوویەکی سەربانی دووکانێکدا دۆزراونەتەوە کە بە دەستڕێژی گولـلـە کوژراون.
عەقیدی پۆلیس، سۆران محەممەد غەریب، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان بە میدیاکانی راگەیاندووە، "بەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە ئاگادار کراینەوە بە بوونی دوو تەرم لە ناوچەی پیشەسازیی قەزای کەلار. دەستبەجێ هێزەکانی پۆلیس چوونە شوێنی رووداوەکە و دەرکەوت دوو کەس کە ئاسەواری فیشەکیان پێوەیە لە نێو خانوویەک لە سەربانی دووکانێک گیانیان لەدەستداوە."
سەبارەت بە ناسنامەی قوربانییەکان، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان ئاشکرای کرد:
سامان سەردار محەممەد، لەدایکبووی ساڵی 1991، دانیشتووی گەڕەکی سیروان.
محەممەد عەلی رەشید، لەدایکبووی ساڵی 1997، پیشەی فیتەر.
عەقید سۆران محەممەد غەریب ئاماژەی بەوەش کرد، دەستبەجێ پۆلیس دەستی بە لێکۆڵینەوە کردووە، بەڵگەکان لە شوێنی تاوانەکە کۆکراونەتەوە و پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ زانینی هۆکار و چۆنیەتیی رووداوەکە کراوەتەوە.
لە ئێستاشدا بە مەبەستی ئەنجامدانی توێکاریی پزیشکی، تەرمی هەردوو گەنجەکە رەوانەی پزیشکی دادی قەزای کەلار کراون.
هاوکات برای دوو گەنجە کوژراوەکە رایانگەیاند هیچی کێشەیەکیان نەبووە و چاوەڕیی ئەنجامی لێکۆلێنەوەکان دەکەین تا هۆکارەکەی بزانینن
|