پێکەنین لە سەرەتای ڕۆژدا کاریگەری بۆ تەندروستی چییە؟
1 کاتژمێر پێش ئێستا
49 جار خوێنراوەتەوە
پێكەنین یەكێكە لە نهێنییەكانی ژیانێكی خۆش، نیشانەی پاكی و بێگەردی دڵەكانە، هەروەها بە كلیلی گەیشتن بە دڵە داخراوەكان دادەنرێت، چەكێكە كە دەتوانرێت هەموو ڕۆژێك بەكاربهێنرێت، چونكە پێكەنین ڕێگەیەكە بۆ گەیشن بە دڵەكان، هەروەها ناتوانرێت ساختە بكرێت، چونكە وەك ئاڵتوون وایە هەرچەند هەوڵی ساختەكردنی بدرێت درەوشانەوەكەی وەك ئەم دەرناچێت، كاتێك كەسێك پێدەكەنێت بۆ خۆی پێدەكەنێت دواتر بۆ كەسانی چواردەوری و لە كۆتاییدا بۆ ئەو كۆمەڵگەیەی كە تێیدا دەژی، لێرەدا باسی سودە تەندروستییەكانی پێكەنین دەكەین لەگەڵ كاریگەرییەكانی لەسەر تاك و كۆمەڵگا.
پێکەنین لە سەرەتای ڕۆژدا کارگەرییەکی ئەرێنی زۆری لەسەر جەستە و مێشک هەیە و چەندین سودی گرنگ و باشی بۆ تەندروستی مرۆڤ هەیە.
گرنگترین سودەکانی پێکەنینی بەیانیان بریتیین لە:
کەمکردنەوەی سترێس و دڵەڕاوکێ: پێکەنین ئاستی هۆرمۆنی کۆرتیزۆڵ (هۆرمۆنی سترێس) لە جەستەدا کەمدەکاتەوە و دەردانی هۆرمۆنی ئەندۆرفین (هۆرمۆنی دڵخۆشی) زیاد دەکات.
بەرزکردنەوەی ئاستی ووزە: پێکەنین وادەکات ئۆکسیجینی زیاتر بچێتە ناو سییەکان و مێشکەوە، ئەمەش سووڕی خوێن چالاک دەکات و هەستی ماندوێتی بەیانیان لەنێو دەبات.
کەمکردنەوەی پەستانی خوێن: دەبێتە هۆی کشانەوەی موولولەکانی خوێن و ڕێکخستنی لێدانی دڵ، کە یارمەتیدەرە بۆ دابەزاندنی پەستانی خوێن.
پێدانی تێڕوانینێکی ئەرێنی بۆ ڕۆژەکە: یارمەتیت دەدات ڕۆژەکەت بە مەزاجێکی باش و باری دەروونی بەرزەوە دەستپێبکەیت و باشتر ڕووبەڕووی ئاستەنگەکانی ڕۆژانە ببیتەوە.
|