نەتەوە یەكگرتووەكان پەیامێکی هۆشداری دەداتە عیراق
2025-03-31
353 جار خوێنراوەتەوە
نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق، هۆشداری دەدات و دەڵێت، ئەم دەرفەتە لەدەست نادەم بۆ ئەوەی داوا لە گەلی خۆشەویستی عێراق بكەم ئەو دەستكەوتانە بپارێزن كە بەدەست هاتوون و بەردەوام بن لە هەوڵدان بۆ باشتركردنی.
محەمەد حەسەن نوێنەری تایبەتی ئەمینداری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ عێراق، لە پەیامێكی دەڵێت، داوای لە گەلی عێراق دەكەم ئەو دەستكەوتانەی بەدەستیان هێناوە بپارێزن و بەردەوام بن لە هەوڵدان بۆ باشتركردنی، بە شێوەیەك كە لە ئاست خواستەكانی عێراقدا بێت.
وتیشی پێویستە لەگەڵ خۆی و دراوسێكانی و دەوروبەری ئاشتبێتەوە، هەروەها گرنگە پێوەندییەكان بەهێز بكرێنەوە و هاوكاری و هاوبەشی بەرهەمداری نێوان عێراق و نەتەوە یەكگرتووەكان بەردەوام بێت.
لە پەیامەكەیدا بەبۆنەی جەژنەوە ئاماژەی بەوەشکردووە، بە ناوی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق، دەمەوێت گەرمترین پیرۆزبایی و هیوای دڵسۆزانە ئاراستەی گەلی بەخشندەی عێراق بكەم، لەگەڵ هیوای داهاتوویەكی باشتر بۆ عێراق بخوازم.
ڕاشیگەیاند، ئەم دەرفەتە لەدەست نادەم بۆ ئەوەی داوا لە گەلی خۆشەویستی عێراق بكەم ئەو دەستكەوتانە بپارێزن كە بەدەست هاتوون و بەردەوام بن لە هەوڵدان بۆ باشترین، بە شێوەیەك كە لە ئاست خواست و تەماحەكانی عێراق بێت، عێراقێكی بە هیوا، عێراقێكی ئاسایش، عێراقێك كە ئاشتی بێت لەگەڵ خۆی و دراوسێكانی و دەوروبەرەكەی.
|