ئێران هۆشداری دەداتە ئەمریکا و دەڵیت گەروی هورمز دادەخەم
2025-03-29
243 جار خوێنراوەتەوە
جەنەراڵ عەلی رەزا تەنگسیری، فەرماندەی هێزی دەریایی سوپای پاسدارانی ئێران، هەڕەشەی داخستنی گەروی هورمزی کرد، ئەگەر وڵاتەکەی لەلایەن ئەمریکاوە هێرشی بکرێتە سەر.
ئاماژەی بەوەدا، بڕیاری داخستنی گەروەکە لەلایەن فەرماندە باڵاکانی وڵاتەوە دەدرێت، جێبەجێکردنی ئەو بڕیارەش بەرپرسیارێتی منە.
تەنگسیری وتیشی، ئێران چاوپۆشی ناكات لە هیچ هێرشێک بكرێتەسەری، هیچ کەسێک ناتوانێت لێمان بدات و دەربازبێت، تەنانەت ئەگەر ناچاریش بین بەدوایەوەبین بۆ کەنداوی مەکسیک، ئەوا ئەو کارە دەکەین.
ئەو فەرماندە سەربازییەی ئێران جەختیكرد، وڵاتەکەی ناچێتە ناو هیچ دانوستانێکەوە سەبارەت بە بەرنامەی مووشەکییەکەی یان تواناکانی بەرەی مقاوەمە و، ئەم پرسانە بۆ گفتوگۆ نین.
ئەم هەڕەشانەی بەرپرسانی باڵای سەربازی ئێران لەکاتێکدایە ئێران وەڵامی نامەکەی ترەمپی داوەتەوەو چاوەرێی کاردانەوەو وەڵامی نوێی ئەمریکاو سەرۆکەکەی دەکەن
|