سهنتهری میترۆ: سانسۆر بۆ شاردنەوەی زانیاری رەتدەكەینەوە
2025-03-27
218 جار خوێنراوەتەوە
سهنتهری میترۆ لهبارهی بڕیاری بڵاونهكردنهوهی ههواڵی كوشتن، ڕایگهیاند، دەزگای حكومی، كاری ئەوە نییە كە ئەوە دیاری بكات كام روداوە بەهای هەواڵی تێدایە، یان ببێتە هۆی كۆتوبەندكردنی میدیاكان لە گەیشتن بە ڕاستی روداوەكانی یان شاردنەوەی زانیاری، بهڵام لهگهڵ ئهوهشدا تێدهگهن كه لە پرسی روماڵی تاواندا، هەندێك دەزگای میدیا لە پێودانگەی پیشەیی و ئەخلاق و ڕێسای ڕەفتاری پیشەكە لایداوە، بەڵام نابێت ببێتە هۆكارێك كە رینمایی لایەنێكی رەسمی ببێتە جێگرەوەی یاسا.
سهنتهری میترۆ لهبارهی داوایهكی فەرمانگەی داواكاری گشتی سلێمانی بۆ قهدهغهكردنی بڵاوكردنهوهی ههواڵی كوشتن، ڕایگهیاندوه، "كاری ئەوە نییە ئەوە دەستنیشان بكات كام روداوە بەهای هەواڵی تێدایە، یان ببێتە هۆی كۆتوبەندكردنی میدیاكان لە گەیشتن بە راستی روداوەكانی یان شاردنەوەی زانیاری لەسەر رێژەی كوشتن لەناو كۆمەڵگادا بە هەر هۆكارێك بن، ڕوداوەكانی كوشتن سەرنجی هەمووانی بەلای خۆیدا راكێشاوە، مشتومڕێكی بەرفراوانی دروستكردوە لەبری قسەكردن لەسەر باشترین ڕێگاكانی رووماڵكردنی تاوان كە ڕێز لە ئەخلاق و ڕێسا و میساقەكانی پیشەكە بگرێت، قسە هاتە سەر كۆتوبەندكردن".
26ی ئهم مانگه فەرمانگەی داواكاری گشتی سلێمانی، بە نوسراوێك كە بۆ بەڕێوەبەرایەتی رۆشنبیری سلێمانی ناردوە، ڕایگهیاندوه، "نابێت چاوپێكەوتن لەگەڵ كەس و كاری تاوانلێكراو بكرێت بە پێچەوانەی دەقی مادەی (236 ) بڕگەی (1) لە یاسای سزادانی عێراقی ژمارە (111) ساڵی (1969 هەمواركراو بەركارە لە هەرێمی كوردستان.
له نوسراوهكهی داواكاری گشتیدا هاتوه، "هەر حاڵەتێك بچێتە خانەی پێشێلكردنی یاسا و رێساكان لە لایەن دەستەی مافی گشتی سەرۆكایەتی داواكاری گشتی رێكاری یاسایی لە بەرامبەر دەگرینە بەر".
داواكاری گشتی سلێمانی داواشیكردوە سەرجەم كەناڵەكانی راگەیاندن پابەندبكرێن كە خۆیان بەدوربگرن لە روماڵكردنی ئەو جۆرە هەواڵانە رەچاوی یاساو رێنماییەكان بكەن، ئەگەر پابەند نەبن رێكاری یاساییی دەگرێنە بەر.
سهنتهری میترۆ دهڵێت، لەگەڵ ئەوەدا نییە میدیا بچێتە ناو هەندێك وردەكاریی تاوانەكان كە كاریگەرییان لەسەر رێڕەوەی لێكوڵینەوەكاندا هەیە یان شێوازی روماڵكردنەكەی ببێتە مایەی هاندانی توندوتیژی یان كاریگەری نەرێنی لەسەر ژیانی خێزانی قوربانییەكە هەبێت، یان تایبەتمەندی قوربانییەكە پێشێل بكات، یان لە بری دادگاكان حوكم بدات.
ئهوهشی خستوهتهڕو، "دەزگای حكومی، كاری ئەوە نییە كە ئەوە دیاری بكات كام روداوە بەهای هەواڵی تێدایە، یان ببێتە هۆی كۆتوبەندكردنی میدیاكان لە گەیشتن بە ڕاستی روداوەكانی یان شاردنەوەی زانیاری لەسەر رێژەی كوشتن لەناو كۆمەڵگادا بە هەر هۆكارێك بن".
سهنتهری میترۆ باسی لهوهشكردوه، "تێدەگەین كە لە پرسی روماڵی تاواندا، هەندێك دەزگای میدیا لە پێودانگەی پیشەیی و ئەخلاق و ڕێسای ڕەفتاری پیشەكە لایداوە، بەڵام نابێت ببێتە هۆكارێك كە رینمایی لایەنێكی رەسمی ببێتە جێگرەوەی یاسا".
|