بافڵ تاڵەبانی: مامۆستایانی ئایينی توانیویانە کەرامەتی میلـلەتەکەمان بپارێزن

2025-03-26  207 جار خوێنراوەتەوە

سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەگەڵ ژمارەیەک لە مامۆستایانی ئایینی شاری کەرکوک کۆبوەوە و ڕایگەیاند، توانیویانە کەرامەتی میلـلەتەکەمان بپارێزن.

بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ڕایگەیاند، دەستخۆشی لە مامۆستایانی ئاینی دەکەم و زۆر سوپاسیان دەکەم، کە توانیویانە کەرامەتی میلـلەتەکەمان بپارێزن و نزیکیان بکەنەوە لە خودای گەورە.

وتیشی، “ئێمە وەک ئەرکێکی هاووڵاتییانەی خۆمان نەک وەک ئەرکی حزبایەتی، چیمان پێبکرێت بۆ مامۆستایانی ئایینی ئەنجامی دەدەین”.

ئەمە لەكاتێكدایە، ئێوارەی دوێنێ‌ بافڵ تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان گەیشتە شاری كەركوك و لەلایەن بەشێكی زۆری كادرانی حزبەكەی و خەڵكی كەركوكەوە پێشوازی لێكرا و لە لێدوانێكدا وتی، “كەركوك دڵی كوردستانە ودڵی هەموو عێراقەو دەیكەینە پاكترین و جوانترین و ئارامترین شاری عیراق و خزمەتی هەموو پێكهاتەكان دەكەین”.


   ئەمانەش بخوێنەرەوە