پەیامی بافڵ تاڵەبانی بۆ ئاهەنگی نەورۆز لە ئامەد
7 کاتژمێر پێش ئێستا
32 جار خوێنراوەتەوە
پەیامەکەی بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ جەژنی نەورۆزی کوردان لە ئاهەنگی نەورۆزی ئامەد خوێندرایەوە.
پەیامی بافڵ جەلال تاڵەبانی لە ئاهەنگی نەورۆزی ئامەد:
بەبۆنەی جەژنی نەورۆزی کوردان و سەری ساڵی نوێی کوردی، کە هاوکاتە لەگەڵ راپەڕینی کەرکوکی قودسی کوردستان، لە دڵەوە پیرۆزبایی گەرم لە کوردستانیانی خۆشەویست دەکەم و هیوای ئاشتی و ئارامی و شادمانیی بۆ هەمووان دەخوازم.
نەورۆز پەیامی نوێبوونەوە، تەبایی، پێکەوەیی، برایەتی و یەکڕیزیی کوردایەتییە بۆ گەیشتن بە ئازادی و سەربەخۆیی.
هیوادارم ئەم نەورۆزە ببێتە هۆی ئاشتی، سەرخستن و پشتگیریکردنی دۆزی کورد لە هەموو شوێنێک، میلـلەتی کورد شایستەی ژیانێکی شەرەفمەندانەیە، با هەموومان پێکەوە شان بە شان هەوڵبدەین و کاربکەین بۆ ئاشتی هەمیشەیی بۆ گەلی کورد و سەرفرازیی بۆ کوردستان.
نەورۆزتان پیرۆز، هەر شاد و سەربەرزبن.
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
|